بەگوێرەی دادگای تورک کەمال کورکوت "بە بێ هیچ هەڵەیەک" کوژراوە
دادگای تێهەڵچوونەوەی دەوڵەتی تورک رایگەیاند، هیچ کەموکوڕی و هەڵەیەک لە کوشتنی کەمال کورکوتدا نییە و بڕیاری قەرەبووکردنەوەی بنەماڵەی کورکوتی هەڵوەشاندەوە.
دادگای تێهەڵچوونەوەی دەوڵەتی تورک رایگەیاند، هیچ کەموکوڕی و هەڵەیەک لە کوشتنی کەمال کورکوتدا نییە و بڕیاری قەرەبووکردنەوەی بنەماڵەی کورکوتی هەڵوەشاندەوە.
لە دۆسیەی کوشتنی کەمال کورکوت خوێندکاری زانکۆ، کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لەکاتی ئاهەنگی نەورۆزدا لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی تورکەوە کوژرابوو، بڕیاری پێدانی قەرەبووی مەعنەوی و قەرەبووی ماددیش بە بڕی ٢٥٦ هەزار لیرەی تورک بە بنەماڵەى کورکوت هەڵوەشێنرایەوە. پێشتر دادگا بڕیاری دابوو بەهۆی ئەوەی 'کەموکوڕی و هەڵە لە خزمەت دا روویداوە' دەبێت ئەو قەرەبوویەوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکەوە بەو بنەماڵەیە بدرێت.
فەرمانگەی ٣ی دۆسیەی ئیداریی دادگای هەرێمی دیلۆک، بڕیاری لقی ٣ی دادگای کارگێڕیی ئامەد بۆ پێدانی قەرەبوو بە بنەماڵەی کورکوت ڕەتکردەوە.
دادگای تێهەڵچوونەوە ڕایگەیاند، کەمال کورکوت 'لە چوارچێوەی یاسادا' کوژراوە.
دادگای تێهەڵچوونەوە راشیگەیاند، "هیچ کەموکوڕییەکی ئیداری لەخزمەتی ئەمنیدا نییە" و بڕیاری قەرەبووکردنەوەکەی ڕەتکردۆتەوە.
ژ.ت