به‌مه‌به‌ستی هێرشی داگیركاری سه‌رباز ده‌گوازرێنه‌وه
له‌سه‌ر سنووری باشوری كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رده‌وامه، سه‌رباز به‌ره‌و گونده‌كان ده‌گوازرێنه‌وه.
له‌سه‌ر سنووری باشوری كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رده‌وامه، سه‌رباز به‌ره‌و گونده‌كان ده‌گوازرێنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، ده‌وڵه‌تی تورك به‌مه‌به‌ستی ئۆپراسیۆنێكی نوێ له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین ئاماده‌كارییه‌كانی درێژه پێده‌دات.
به‌مه‌به‌ستی ئۆپراسیۆنێكی داگیركاری كه به هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) ئه‌نجام ده‌درێت، رۆژانه ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سه‌رباز ره‌وانه‌ی گونده‌كانی چه‌لێی جۆله‌مێرگ ده‌كرێن. ئه‌و ئۆتۆمبێل و سه‌ربازانه له‌سه‌ر هێڵی سنوور جێگیركراون.
شه‌وی رابردوو دوای جموجۆڵێكی سه‌ربازی زۆر له‌سه‌ر سنوور هه‌لیكۆپته‌ره‌كان له زاوێته، ئاشوت، گێمان و له ئهمونای قڵهبانی شڕنه‌خ و ناوچه‌ی كۆتر له نێوان شڕنه‌خ و جۆله‌مێرگ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستانی فیدراڵه‌وه چوون.
راگه‌یه‌نرا، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به هه‌لیكۆپته‌ر گواستراونه‌ته‌وه له‌و لایه‌ی سنوور له باره‌گاكانی گوندی بێدوهێ و ئۆرێ جێگیركراون.
جموجۆڵی سه‌ربازی له هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامه.
هـ . ب