'بەهەزاران گەریلا لەسەر هێڵی زیلان هەنگاودەنێن'

گەریلای یەژا ستار ژیندا ئامارا وتی: "هاوڕێ زیلان لە کاتی پێویستدا هەنگاوی پێویستی نا و بەرپرسیارێتی مێژووی بەجێ گەیاند. لەمڕۆدا بە هەزاران گەریلای هاوڕێمان لەسەر هێڵی زیلان هەنگاودەنێن."

شەهید زیلان

گەریلا زیلان (زەینەب کناج) لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا چالاکیەکەی فیدایی لە دێرسیم ئەنجامدا. ئەنجامدانی ئەم چالاکیە لە مێژووی گەلی کورد و پەکەکەدا ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕا. لەبارەی چالاکیە فیدایەکەی زیلانەوە هەر یەک لە گەریلای هەپەگە جوان چیاڕەش و گەریلای یەژا ستار ژیندا ئامارا قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

سەرکەوتنەکانمان وابەستەی ڕێبازەکەی زیلانە

گەریلای هەپەگە جوان چیارەش ئاماژەی بەوەدا سەبارەت بە ئیرادەی گەریلا چالاکیەکەی شەهید زیلان زۆر گرنگە و وتی: "لە ڕووی تەکنیکیەوە ئەم چالاکیە بوو بە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ. لە هەمانکاتدا چالاکیەک بوو لە دژی هەوڵەکانی تیرۆرکردنی ڕێبەرمان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە. کاریگەری چالاکیەکەی هاوڕی زیلان تا ئەمڕۆش بەردەوامە. وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان چالاکیەکەمان وەک هێڵی تێکۆشانی خۆمان بە بنەما گرتووە. لە ئێستادا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پشتیوانی ناتۆ هەموو ڕێ و ڕێبازێکی شەڕکردنی گرتووەتەبەر، لە بەرامبەر گەریلادا چەکی کیمیاوی و تەقەمەنی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. بەڵام گەریلا لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا هیچ کاتێک دەستەوەستان نەبووە و تەکنیکی خۆپاراستنی ئافراندووە. بینرا بە ڕێبازی شەڕی تونێل سەرکەوتنی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە. ڕێبازەکانی سەرکەوتنیشمان خۆی دەستپێرێت بە کەسایەتی فیدایانەی زیلان. گەریلا و گەلی کوردستان خاوەنی هێزێکن کە هەموو هێرشە داگیرکارییەکان پوچەڵ بکاتەوە. کۆمەڵگەی کوردی ئیدی هێزی خۆی ناسیوەتەوە و دەتوانێت بەرامبەر داگیرکەران تێبکۆشێت. ئەم هێزە هیوا و باوەڕێکی گەورەی داوە بە هەموو کەسێک. ئەمەش لە سایەیی هێڵی بەرخۆدانی زیلان و بەرخۆدانی هەزاران شەهیدەوە هاتە ئاراوە."

'لەسەر هێڵی فیدای هەنگاوهەڵدەگرین'

گەریلای یەژا ستار ژیندا ئامارا ئاماژەی بەوەدا چالاکیە فیدایەکەی زیلان قۆناغێکی مێژووی بوو و وتی: "چالاکی هاوڕێ زیلان لە رووی سەربازی و تەکنیکەوە مۆری خۆی لە پەڕەکانی مێژوودا. لەبەرامبەر هەوڵی تیرۆرکردنی ڕێبەر ئاپۆدا چالاکیەکی دڵخوازی فیدای بوو. هاوڕی زیلان تەنها ماوەی ساڵێک بوو بەشداری ناو پەکەکە ببوو، بەڵام زۆر باش لە ڕیبەرێتی تێگەشتبوو. ڕێبەرێتیش بە وتنە مێژوویەکەی کە دەڵێت 'زیلان فەرماندەی منە' لە گرنگی مێژووی چالاکی زیلان تێگەشت. مانای ئەم قسەیەی ڕیبەرێتی ئەوەبوو کە هاوڕێ زیلان لە کاتی دروستدا هەنگاوی پێویستی هاویشت و بەرپرسیارێتی مێژووی خۆی بەجێگەیاند. لەمرۆدا بە هەزاران هاوڕێمان لەسەر هێڵی زیلان هەنگاودەنێن. هەڤاڵان سارا، رووکەن، ڕۆژهات و ئەردال فیدایی سەر ئەم هێڵەبوون. ئێمەیش هەڤاڵانی پێشەنگمان دەکەین بە نموونە بۆ خۆمان و درێژە پێدەری ئەو هێڵە دەبین. وەک گەریلاکانی یەژا ستار هەتا کۆتایی وەک زیلان لەسەر هێڵی فیدای هەنگاودەنێین."