بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: تا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ ده‌گۆڕدرێت ئێمه‌ تێده‌كۆشین

بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار رایگه‌یاند، "له‌ رحا سته‌می دادگا له‌ مانگی ره‌مه‌زانیشدا به‌رده‌وامه‌. تا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ ده‌گۆڕدرێت ئێمه‌ تێده‌كۆشین".

ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار كه‌ هاوسه‌ر و دوو كوڕی له‌ ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له‌لایه‌ن خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدزه‌وه‌ كوژران، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه‌ له‌ هه‌مان رووداودا بریندارببوو، درێژه‌ به‌ ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری ده‌ده‌ن.

ئه‌مڕۆ ٣٩٣ هه‌مین رۆژی چالاكیه‌كه‌ بوو، به‌ڵام به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار نه‌یتوانی ئاماده‌ بێت. چالاكیه‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رید شه‌نیاشاره‌وه‌ به‌رده‌وام بوو.

له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، " له‌ رحا سته‌می دادگا له‌ مانگی ره‌مه‌زانیشدا به‌رده‌وامه‌. تا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه‌ باڵاده‌سته‌كان ده‌پارێزێت ده‌گۆڕدرێت تێكۆشانی ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".

هـ . ب