بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان: تا رۆڵه‌كانمان ئازاد ده‌بن، ئێمه به‌رخودان ده‌كه‌ین
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان رایانگه‌یاند، پێویسته دایكان هه‌ستنه سه‌ر پێ و وتیان، "تا رۆڵه‌كانمان ئازاد ده‌كرێن، ئێمه به‌رخودان ده‌كه‌ین".
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان رایانگه‌یاند، پێویسته دایكان هه‌ستنه سه‌ر پێ و وتیان، "تا رۆڵه‌كانمان ئازاد ده‌كرێن، ئێمه به‌رخودان ده‌كه‌ین".
ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش و ئه‌و زیندانیانه‌ی ئازادكردنیان هه‌ڵپه‌سێردراوه له ئیزمیر و وان به‌رده‌وامه.
وان
ئێشكگری له نوسینگه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی وان له رۆژی ١٠٤هه‌میندایه. دایكی زیندانی بۆتان تیمور، ئاسلیخان تیمور ئێشكگریی ئه‌مڕۆی وه‌رگرت. به‌ڕێوه‌به‌رانی رێكخستنی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی بێگری وان سه‌ردانی ئێشكگرییه‌كه‌یان كرد.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی بێگر محه‌مه‌د ئه‌مین ئوڵوتاش رایگه‌یاند، كه له گرتووخانه‌كان ئه‌شكه‌نجه هه‌یه و دۆخی زیندانیان له مه‌ترسیدای و پێویسته ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به ئه‌شكه‌نجه و سته‌م بهێنرێت.
ئاسڵیخان تیمور دایكی زیندانی بۆتان تیموریش باسی ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه كوڕه‌كه‌شی وتویه‌تی گوشاری زۆریان له‌سه‌ره. تیمور رایگه‌یاند، كه ئه‌و سته‌م و ناحه‌قیه له گرتووخانه‌كان قه‌بوڵ ناكه‌ن و ئیتر پێویسته دایكی زیندانیان له دژی ئه‌و سته‌مه هه‌ستنه سه‌ر پێ و پێكه‌وه تێبكۆشن.
ئیزمیر
ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئیزمیر له رۆژی ٣٤ هه‌میندایه و به‌رده‌وامه. له دایكه چالاكوانه‌كان سوڵتان یامه‌غانیش باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گونای كه راسپارده‌ی ئه‌وه قسه‌ی كردووه و زیندانی عه‌بدوڵا گونای باسی له‌وه‌كردووه، كه ده‌نگی چالاكی دایكان ده‌گاته زیندان و ئه‌وان چالاكی دایكان زۆر به واتادار ده‌بینن. یامه‌غان باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان تێكۆشانیان له دژی ئه‌و سته‌م و ناحه‌قیه درێژه پێده‌ده‌ن و له پێناو ئازادی زیندانیان داوای پشتیوانی كرد.
هـ . ب