بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر کرایە ئامانج

ئەمشەو، بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەریر لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە ئامانج.

ئەمشەو، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنێو بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە لەناو فڕۆکەخانەکەدا ئاگر کەوتۆتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ڕۆژانی پێشووشدا، چەند جارێک بنکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێم کراونەتە ئامانج.