بنەماڵەی شەنیاشار: بەدڵنیاییەوە دادپەروەری دەچەسپێت
بنەماڵەی شەنیاشار کە زیاتر لە دوو ساڵە لەبەردەم دادگای رحا لە ئێشکگریی دادپەریدایە رایەگەیاند: "بە دڵنیاییەوە دادپەروەری دەچەسپێت".
بنەماڵەی شەنیاشار کە زیاتر لە دوو ساڵە لەبەردەم دادگای رحا لە ئێشکگریی دادپەریدایە رایەگەیاند: "بە دڵنیاییەوە دادپەروەری دەچەسپێت".
خزم و پاسەوانەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار کوژران. بەو هۆیەوە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لەبەردەم دادگای رحا دەستیان بە چالاکی ئێسکگریی دادپەروەری کردووە. چالاکی بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٧٢٢یەمیندا بەردەوامە. ئەمینە شەنیاشار بە هۆی نەخۆشیەوە ئەمڕۆی نەیتوانی بەشداری لە چالاکییەکەدا بکات. فەرید شەنیاشار سەرلەبەیانی لە پرسوسەوە هاتە بەردەم دادگای رحا و دەستی بە ئێسکگریی کرد. لە چالاکییەکەدا پلاکاردی 'دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار' هەڵواسرا.
بنەماڵەکە سەبارەتبە ئێسکگریی لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە: "بۆ دادپەروەری ئەوەندەی نەماوە کە دادوەرە راستەقینەکانی ئەم وڵاتە دادپەروەری بچەسپێنن. کاتێک ئەوانەی خۆیان لە سەروو مرۆڤەکانەوە دەبینن رۆیشتن، ئەو کاتەش دادوەران و داواکارانی گشتی لە دەرگای دادگاوە دەچنە ژوورەوە. تێکۆشانمان لە پێناو راستی لە بەردەم دادگا لە رۆژی ٧٢٢یەمیندا بەردەوامە".
هـ . ب