بنەماڵەی شەنیاشار داوایان لە دەوڵەت کرد، کە بەپێی یاسا هەڵسوکەوت بکات

بنەماڵەی شینەشار لە ڕحا بەردەوامن لە تێکۆشانەکەی بۆ دادپەروەری و داوا لە دەوڵەت دەکەن، کە بەپێی یاسا و مافەکان هەڵسوکەوت بکات.

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری  ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕحا کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی، کە لەهەمان هێرشدا بریندار بوو، لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەرەوەری کردووە و ئەمڕۆ چالاکییەکەیان لە ٥٩٤هەمین ڕۆژدایە.

بەهۆی ئەوەی لە کۆتای هەفتەدا دادگا دادەخرێت، بنەماڵەى شەنیاشار لە ماڵی خۆیان لە پرسوس درێژە بە چالاکیی ئێشکگرییەکەیا دەدەن.

بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان ناوی وەزارەتی دادیان تاگ کردووە و ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە و وتیان: "دادپەروەرییەک، کە درەنگ بێت دادپەروەری نییە. گوشار لەو کەسانە مەکەن، کە چاوەڕوانی دادپەروەرین... بەپێی یاسا هەڵسوکەوتکردن مەرجی دەوڵەتبوونە، دایک بەزەیی ناوێت، بۆ کوڕە بەندکراوەکەی و کۆمەڵکوژییەکەی ناو نەخۆشخانەکەی پرسوس، دادپەروەری دەوێت".

ژ.ت