'بەرخۆدانی گەلی کورد، بەرخۆدانێکی دیموکراتیکە'
ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی سیاسی لە شاری سلێمانی، دەڵێن: "بەرخۆدانی گەلی کورد بەرخۆدانێکی دیموکراتیکە، بۆیە دەوڵەتی تورکی فاشیست پێی قبوڵناکرێ و بە هەموو ڕێگەیەک دەیەوێت بیسڕێتەوە ."
ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی سیاسی لە شاری سلێمانی، دەڵێن: "بەرخۆدانی گەلی کورد بەرخۆدانێکی دیموکراتیکە، بۆیە دەوڵەتی تورکی فاشیست پێی قبوڵناکرێ و بە هەموو ڕێگەیەک دەیەوێت بیسڕێتەوە ."
ڕۆژنامەنوس سوارە مەحمود، سەبارەت بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیکرد و وتی: "ئەم هێرش و پەلامارانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی کوردستان جگە لە لایەنی داگیرکاری، بەشێکی گەورەشە لە پیسبوونی ژینگە و پێشێلکردنی مافی هاوڵاتییان، بەڵام بەداخەوە کە لایەنی پەیوەندیدار داکۆکی لە مافە ڕەواکانی هاوڵاتییان ناکات."
هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستی خەڵک لەدژی داگیرکارییەکان ئەو وتی: "لە هەر شوێنێک ڕووبەڕووبوونەوە هەبێت گۆڕانکاری ڕوودەدات، بەڵام لێرە لە چالاکی و دژوەستانەوەکاندا خەڵکێکی کەم بەشداردەبن و بەرەنگاری دەکەن، ئەمەش مانای وایە لە دۆخەکە بێئاگان."
هەر سەبارەت بە پرسی داگیرکاری، عادل عوسمان، چالاکوانی سیاسی پێیوابوو لە کوردستان جەنگێکی داگیرکاری گەورە بەڕێوەدەچێت و وتیشی: "ئەم جەنگە لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرخۆدانی مەزنی گەلی کوردە، دەوڵەتی تورک توشی لێکهەڵوەشان بووە و لە بەرامبەردا دەیەوێت گەلی کورد لەناو ببات، بۆ ئەم ئامانجەش دەیەوێت لەڕێی پەدەکە و ئەمریکا و هەلێکی تری دەستبکەوێ، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە گەلی کورد بدات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بەرخۆدانی گەلی کورد بەرخۆدانێکی دیموکراتییە و پێیان قبوڵ ناکرێت".
وتیشی، " لەبەرامبەردا پێویستە گەلی کورد زیاتر خۆی بەڕێکخستن بکات و ڕووبەڕووی هێرش و داگیرکارییەکان ببێتەوە، بە ڕێکخستنی ئایدۆلۆژی و هێز و بەشداری زیاتر و پێشکەشکردنی سیستمی ئەڵتەرناتیڤ، کە سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکە."
هـ . ب