بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال بەردەوامە

چالاکیی خەڵکی شەنگال بە ئامانجی پشتگیرییکردن لە ئاسایشی ئیزیدخان لە ڕۆژی ٥٢میدا بەردەوامە و، جەخت دەکەنەوە، کە بە بەرخۆدان سەردەکەون.

خەڵکی شەنگال لە دژی ڕێککەوتنی نێوان پەدەکە و بەغدا لەسەر شەنگال و بۆ پشتیوانییکردن لە ئاسایشی ئێزدخان، ٥٢ ڕۆژە لەبەردەم ناوەندنی ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال چادریان هەڵداوە و ئیشک دەگرن.

 خەڵکی شەنگال ڕۆژانە گروپ گروپ سەردانی چالاکوانان دەکەن و پشتگیریی خۆیان بۆ چالاکیەکە دوپاتدەکەنەوە.

فەرحان ئیلیاس، مامۆستایە و سەبارەت بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال، وتی: خەڵکی شەنگال ٥٢ ڕۆژە بە ئیرادەی خۆی لەدژی ئەو پیلانە بەرخۆدان دەکات، لەدوای فەرمانی ٧٣وە خەڵکەکەمان خۆی بەڕێکخستنکردوە و بوون بەخاوەنی ئیرادە.

فەرحان تیشکی خستە سەر ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال بە دەسیسەی دەوڵەتی تورک و وتی: لە سەردانەکەی خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی دەوڵەتی تورک، بۆ هەولێر و بەغدا، بابەتی سەرەکیی شەنگال بوو، ئەوان دەیانەوێت ئەو ئیرادەیەی بە خوێن دەست کەوتوە، بیکەنە ئامانجی پیلانە خراپەکانی خۆیان، هەرکات دەوڵەتی تورک سەردانی عێراق بکات ڕووداوێک لە شەنگالدا ڕودەدات، ئێمە هەتا دوایی دژی ئەو پیلان و ڕێککەوتنە بەرخۆدان دەکەین، دڵنیاین بە بەرخۆدان سەدەکەوین.

ف.ق