بەرخودانی بنەماڵەى شەنیاشار لە ٧٣هەمین رۆژدایە

بەرخودانی بنەماڵەى شەنیاشار لە بەردەم دادگای رحا لە ٧٣هەمین رۆژدایە. چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە سەردانی بنەماڵەى شەنیاشار بکات.

چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەى ئەمینە شەنیاشار، کە ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە و خزمەکانی، ٣ کەسی بنەماڵەکەیان کوشتوون، لە بەردەم بینای دادگای رحا بەردەوامیی هەیە.

بنەماڵەى شەنیاشار لە ئەژمارەی خۆیاندا لە میدیای دیجیتاڵیدا وێنەى وەزیری دادی تورکیان بڵاوکردەوە، کە لە وێنەکەدا دیارییەک بە منداڵێک دەدات و لە پاڵ ئەو وێنەیەدا نووسیانە، "بەڕێز گیول وەزیری داد! یاری بە منداڵان نەدە! گەل یاریی لە تۆ ناوێت، بەڵکو دادیان لە تۆ دەوێت!. لە کۆشکی دادگای رحا مافخۆرەکان سەر کارن. ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەى دەوڵەت تاوانی مرۆڤایەتییان ئەنجامدا، دەپارێزرێن. ئەگەر ناتوانێت دادپەرەوەری بەجێبهێنێت، دەست لەکار هەڵگرە!".

هەروەها چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە سەردانی بنەماڵەى شەنیاشار بکات.

ژ.ت