'ڕێبەرمان هێڵی سورمانە'

کۆمیتەی تەندروستیی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور داوای دیداری بەپەلەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.

کۆمیتەی تەندروستیی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور داوای دیداری بەپەلەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان بەتووندی ڕەتدەکاتەوە، ڕاشیدەگەیەنن: ڕێبەرەکەمان هێڵی سوورمانە و تەندروستیی ئەو تەندروستی ئێمەیە”.

ئەمڕۆ کۆمیتەی تەندروستیی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەبارەی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا و بێریڤان ئەنوەر، ئەندامی کۆمیتەکە بەیاننامەکەی خوێندەوە.

وەک لە بەیاننامەی کۆمیتەکەدا هاتووە: ئەوەی بەرامبەر ڕێبەر ئۆجالان ئەنجامدەدرێت خۆی لەخۆیدا تاوانی مرۆییە و بەهانەی بێ بنەما دەدۆزنەوە بۆ سەپاندنی سزا و تووندکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان.

ئەوەش هاتووە: هەموو ئەو دەوڵەتانەی بەشداربوون لە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیدا بەهێندەی تورکیا بەرپرسیارن لە دۆخی ڕێبەر ئۆجالان، هاوکات سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپاش بەرپرسارن لەو دۆخە، چونکە ئەوانیش ئاگاداری دۆخەکەن بەڵام بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

کۆمیتەی تەندروستیی شەنگال جەختیش دەکاتەوە: ڕێبەرەکەمان هێڵی سوورمانە و تەندروستی ئەو تەندروستی ئێمەشە، هەموو ئەو گۆشەگیریی و تاوانانەی دژی ڕێبەرەکەمان ئەنجامدەدرێت شەرمەزاری دەکەین.

ف.ق