بەرنامەی نەورۆزی باکوور و تورکیا بڵاوکرایەوە و نەورزۆ لە دەیان شار پیرۆز دەکرێت

نەورۆز ئەمساڵ بە پێشەنگایەتیی هەدەپە، کەجەدە، دەبەپە و تەژەئا لە زیاتر لە ٤٣ شاردا پیرۆز دەکرێت. بەرنامەی نەورۆزی ئەمساڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکرایەوە.

نەورۆز ئەمساڵ بە پێشەنگایەتیی هەدەپە، کەجەدە، دەبەپە و تەژەئا لە زیاتر لە ٤٣ شاردا پیرۆز دەکرێت. بەرنامەی نەورۆزی ئەمساڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکرایەوە.

نەورۆزی ئەمساڵ بە درووشمی 'هەموو شوێنێک نەورۆز، هەموو کاتێک ئازادی' و 'بە ئاگری نەورۆز بەرەو ئازادی' پیرۆز دەکرێت.

بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ی مەرەشەوە، نەورۆزی ئەمساڵ کرایە دیاری بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە.

بۆ دەستپێکردنی نەورۆزی ٢٠٢٣ بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، لە ئەستەنبول پلان و بەرنامەی نەورۆز بڵاوکرایەوە.

نەورۆزی ئەمساڵ لە ٤٣ ناوەند پیرۆز دەکرێت و بەرنامە و پلانی و کات و شوێنی ئاهەنگەکانی نەورۆز بڵاوکرایەوە و یەکەم ئاگری نەورۆز لە ١٥ی ئازار لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ دەکرێتەوە.

بەبۆنەی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەوە لە ١٦ی ئازاردا چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەدەچێت.

١٧ی ئازاریش دەبێتە ٤٠هەمین ڕۆژی بومەلەرزەکەی مەرەش، بۆیە ئاهەنگ و پیرۆزبایی ناگیردرێن.

کۆتایی و فایناڵی پیرۆزبایی نەورۆز لە ٢١ی ئازار لە ئامەد بەڕێوەدەچێت.

هاوکات لەگەڵ ئەو ٤٣ ناوەندەدا ئاگری لە نەورۆز لە سەرانسەری شار و قەزا و گوند و شارۆچکەکان دەکرێتەوە و ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوەدەچێت.

بەرنامەی نەورۆزی ٢٠٢٣ لە ٤٣ ناوەند و بەمشیوەیە بەڕێوەدەچێت:

١٨ی ئازار

جۆلەمێرگ، خارپێت-دەپ، ئاگری-پانۆس، مووش-کۆپ، ئایدین-گەرمەنجیک

١٩ی ئازار

ئەستەنبول، وان، ماردین-قۆسەر، جۆلەمێرگ – گەڤەر، دێرسیم، چەولک، ئێلح، سێرت، ئیدر، موش، ئەنقەرە، مێرسین، ئانتالیا، ئیزمیر، ئایدین، موغڵا، دەنیزلی، مانیسا، بورسا، تەکیرداغ، بالکەسیر، کوجائلی - گەبزە، ئاگری بازید، بەدلیس- تاتوان، ساکاریا- عارفیه.

٢٠ی ئازار

قەرس، ئاگری، ئەردەخان، مێردین - نسێبین، ئەرزرۆم – قەرەیازی.

٢١ی ئازار

ئامەد، شرنەخ-جزیرێ، ڕحا-وێرانشار، چاناقڵا.

ژ.ت