بەرپرسانی کەنەکە و یەنەکە کۆبوونەوە

چاوپێکەوتنەکانی شاندی باڵای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە لە باشوری کوردستان بەردەوامن. شاندەکەی کەنەکە دوای سەردانکردنی بزوتنەوەی ئازادی، لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نشتیمانی کوردستان-کەنەکە دانیشتنێکیان ئەنجامدا.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بە مەبەستی رێگریکردن لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی و بەڕێوەبردنی کاروخەباتەکانی یەکێتی نەتەوەیی، بەردەوامە لە ئەنجامدانی دانیشتن و چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ پارت و رێکخراو و کەسایەت و رۆشنبیرانی باشوری کوردستان.

لەم چوارچێوەیەدا شاندەکەی کەنەکە دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی ئازادی، لە شاری سلێمانی سەدانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان-یەنەکەی کرد.

کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێرا و راگەیاندنەکانی بەڕێوەچوو و تا ئێستا هیچ لێدوانێک بڵاو نەکراوەتەوە.

ز.ش