بە دیمەن

بێریتان ئامەد: هەمیشە هێڵی بەرخۆدان لە کوردستاندا سەردەکەوێت

گەریلای یەژا ستار بێریتان ئامەد باسی لەوەکرد کە فرۆکە سیخوڕی و جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک لە ئاسمانی کوردستاندا یەک بە یەک لە لایەن گەریلاوە دەخرێنە خوارەوە و ئاماژەی بەوەدا هەمیشە هێڵی بەرخۆدان لە کوردستاندا سەردەکەوێت.

بەرخۆدانی گەریلا

فرۆکە سیخوڕی و جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک لە ئاسمانی کوردستاندا، یەک بە یەک لە لایەن گەریلاوە دەخرێنە خوارەوە. گەریلای یەژا ستار بێریتان ئامەد پەیوەست بە شەڕ لە هەێمەکانی پاراستنی مەدیا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرامبەر بە ئیرادەی گەریلا لە تێکچووندایە.

لە دەستپێکی قسەکانیدا بێریتان ئامەد سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕێکی سەخت لە ئیمراڵیدا لە کەسێتی ڕیبەر ئاپۆدا بەڕێوەدەبات. دووژمن دوای ئەوەی بەرامبەر ئیرادەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ شکستی هێنا، ئینجا هێرشەکانی زیاتر کرد. بەڵام ئەم شەڕە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەوڵەتی تورک دەخاتە ناو زەلکاوی شکستییەوە و لەناودەچێت. ئەم شکستانەشەی تەنها لە ڕووی سەربازییەوە نیە، بەڵکو لە هەمانکاتدا لە ڕوی ئابووری و سیاسیشەوەیە. دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە گەریلا هێرشی قڕکاری دەکات. لەم هێرشانەدا گازی کیمیاوی و چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. لە بەرامبەردا هێزەکانی هەپەگە و یەژا ستار بە بەرخۆدانەوە وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە. لە ڕێبەرێتیمانەوە فێری بەرخۆدان بووین، ڕێبەرمان لە ئیمراڵیدا بە ئیرادەوە لە بەرخۆداندایە، ئێمەیش لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە بەرخۆدانداین.

یەک بە یەک فرۆکە سیخوڕی و جەنگیەکان دەخرێنە خوارەوە

گەریلای یەژا ستار بێریتان ئامەد ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوییەوە خواستێتی گەریلا لەناوبەرێ و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرگیز ناتوانێت گەریلا لە ناوبەرێ. لەبەرئەوەی هەموو هێزی تەکنیکی و ڕێبازەکانی دەوڵەتی تورک لە لایەن گەریلاوە پوچەڵ دەکرێتەوە، ئەمەش وای لە دوژمن کردووە بۆ دەرچوون لە شکستەکانی چەکی کیمیاوی بەکاربهێنێت. بەم ڕێگە پیس و دژە مرۆڤایەتییەوە، دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. سوپای تورک هەرچەندە تەکنیکانی شەڕ پێشبخات، لە بەرامبەر ئەوەدا گەریلا جێگرەوەی هەیە و ئەو تەکنیکەی دوژمن پوچەڵ دەکاتەوە.

فرۆکە سیخوڕی و جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک، کە هەمیشە جێگەی پروباگەندەی دەوڵەت بوو، لە لایەن گەریلاوە دەخرێنە خوارەوە. دانەیەک لە ٢٧ی گوڵان، دانەیەک لە ٦ی حوزەیران خرایە خوارەوە یانی لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا دوو فرۆکەی سیخوڕی خرانە خوارەوە. دەوڵەتی تورک هەوڵەدات ئەمانە بشارێتەوە، بەڵام ئیدی هەموو کەسێک ئەوەی بۆ دەرکەوت کە چۆن تەکنیکی سوپای تورکیا لە لایەن گەریلاوە لەناودەبرێت. فرۆکەی سیخوڕی دەوڵەتی تورک یەک بە یەک لە ئاسمانی کوردستاندا دەخرێنە خوارەوە. هێڵی بەرخۆدان لە کوردستاندا هەموو کاتێک سەردەکەوێت."