بەشێوەی جەماوەریی سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە سەرحەد گوزەل کرا
بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە سەرحەد گوزەل کرا کە لە قلەبان شەهید بوو.
بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە سەرحەد گوزەل کرا کە لە قلەبان شەهید بوو.
گەریلای هەپەگە سەرحەد گوزەل (زەمانی ئامانۆس) لە ١٨ ی ئاب لە ناوچەی قلەبانی شەرناخ شەهید بوو. تەرمی گوزەل دوێنێ شەو لە شەرناخەوە گەڕێنرایەوە بۆ وێرانشار و لە گۆڕستانی ئاسری بەخاکسپێردرا. بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکەی کرا.
ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و دەبەپەی ڕحا و دەوروبەری، ئەندامانی ڕێکخراوەکان و چالاکوانان و هاوڵاتیان سەردانی پرسەکەیان کرد. جەماوەر بە درووشمی "شەهید نامرن" چوونە شوێنی پرسەکە و لەلایەن بنەماڵەی شەهیدەوە پێشوازییان لێ کرا.
خولەکێک ڕێزگرتن نیشاندرا و چەند وتەیەک پێشکەشکرا.