بومەلەرزە لە رۆژهەڵاتی کوردستان: لانیکەم ٦ کەس برینداربوون

لە بومەلەرزەدا کە بە گوری ٥.٦ پلە بە پێوەری ریختەر شاری خۆی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند، لانیکەم ٦ کەس برینداربوون و زیان بەر ژمارەیەک بینا کەوت.

لە شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە بومەلەرزەکەدا لانیکەم ٦ کەس برینداربوون و زیان بەر ژمارەیەک بینا و خانوو کەوتووە. بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە تۆڕی گواستنەوەی ئاو و کارەبای چەندین گوند پچڕاوە. راگەیەندرا کە لە سەڵماسیش خانووی گوندنشینێک رووخاوە.

بومەلەرزەکە لە تەورێز و ورمێش هەستی پێکراوە و ئەو ناوچانەشی هەژاندووە.

هـ . ب