بومەلەرزەیەک لە خارپێتی باکووری کوردستان روویدا

لە خارپێتی باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.

ناوەندی بومەلەرزە ناسیی قەندیل رایگەیاند، لە ناوچەى کاڤاک تەپەی خارپێت بومەلەرزەیەک بە گوڕێ ٥.٦ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.

ئاماژ بەوەشکراوە، بۆومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٩:٣٧ ئەم بەیانییە و لە قوڵایی ١٥.٩٤ کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا روویداوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیى دۆخی لەناکاو و رووداوەکان (ئافاد - AFAD) رایگەیاند، بومەلەرزەکە بە گوڕی ٥.٣ پلە بە پێوەری رێختەر بووە.

شارەکانی دەورووبەری سنووری بومەلەرزەکە هەستیان بەو بومەلەرزەیە کردووە.

ژ.ت