بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای شاری سلێمانی و هەڵەبجەی هەژاند

کاتژمێر ٩:٣٣ خولەکی ئەمشەو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو دەروبەری هەژاند.

بومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٩:٣٣ی ئەمشەو  بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕوویداوە و گوڕەکەی ٤.٨ پلەی ڕێختەر بووە.

بومەلەرزەکە ٣٠ کم لە سەنتەری شاری هەڵەبجەی شەهیدەوە دوور بووە.

لەسەر  ئەو بومەلەرزەیە سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکەی ئەمشەو بە گۆڕی ٥.٢ پلەى رێختەر بووەو قوڵاییەکەى ٧ کم و دووری ٨٩ کم لە سەنتەری کەلارەوە دوور بووە.

هەروەها روونیشیکردەوە، چەقی بومەلەرزەکە لەنێوان ناحییەی سیروان تاوەکو سەیدسادق بووە.

ف.ق