بووە ئاڵقەیەکی گرنگی بەرخودانی مەتینا

ژیانی رێدور کە بۆ سەندنەوەی تۆڵەی براکەی شەهید رێدور کۆبانێ بەشداری لە رێپێوانی ئازادیدا کردبوو، بووە یەک لە ئەڵقە گرنگەکانی بەرخودان لە مەتینا.

رێبەر ئاپۆ کاتێک هەوڵیدا تێکۆشانی ئازادیی کوردستان گەورە بکات لە پایتەختی تورکیا تا گوند و شارەکانی کوردستان لە زۆر ناوچە گەشتی کرد. یەک لە ناوچەکان کە تیایدا گەشتی کرد کۆبانێ بوو. ئەو شارەی کە خاوەن میراتی تێکۆشانی رێبەرایەتیە لە جیهاندا بووە هێمای بەرخودان.

بێگومان کاریگەری رێبەر ئاپۆ لەسەر مرۆڤایەتی یەکجار زۆرە. بنەماڵەی موساش یەک لە بنەماڵە وڵاتپارێزەکانی کۆبانێن، کە کاریگەری  رێبەرایەتی و بەرخودانی ئەویان لەسەربوو. گەریلا ژیان رێدور (دارشین موسا) وەک ئەندامێکی بنەماڵەی ولاتپارێزی موسا لە دیمەشق لەدایکبوو. دارشین موسا کە ناچاربوو منداڵیەکەی دوور لە کوردستان تێپەڕێنێت، سەرباری ئەوەش کولتور وزمانی خۆی پاراست. دارشین موسا هەر لە منداڵیەوە تێکۆشانی ئازادیی پەکەکەی ناسی، بە تایبەتی سەرسامی گەریلا بوو. لە تەمەنی گەنجیدا کاتێک براکەی دەلیل موسا (رێدور) بەشداری ریزەکانی گەریلابوو، دەستی بە بەدواداچوون لەبارەی تێکۆشانەوە کرد. برای دارشین موسا گەریلا رێدور ساڵی ٢٠١٥ شەهیدبوو و ئەوەش زۆر کاریگەری لەسەر دانا. دارشین موسا ساڵی ٢٠١٧ رووی کردە چیاکانی کوردستان و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

دارشین موسا لە چیاکانی کوردستان لە ناو ریزەکانی گەریلا ناوی خۆی کردە ژیان رێدور. لە پرۆسەی پەروەردەدا بە زۆری لەسەر مێژووی کوردستان، مێژووی پەکەکە و مێژووی ژن خۆی قووڵکردەوە. لەو ماوەیەدا زۆر پێشهات کاریگەرییان لەسەر دانا، ئەوانەش بوونە ئەزمون بۆی. لە رێگەی پەروەردەوە لە ماوەیەکی کورتدا فێری ژیانی گەریلا و جیا بوو. هەڤاڵ ژیان هاوڕێیەتیەک کە پشت ئەستورە بە راستی، دروستی، لەخۆبوردەیی، یەکسانی و ئازادی زۆر کاریگەری لەسەر دانا. پەروەردەی سەرەتایی خۆی لە گارە تەواو کرد و لە هەمان هەرێم دەستی بە خەبات کرد. بە داواکاری و پەرۆشی لەسەر ژیانی شۆڕشگێڕی لە ماوەیەکی کورتدا خۆی بەرەوپێشبرد و بووە شەڕڤانێکی بەو جۆرە بڕوابەخۆبوو، کە هەموو ئەرکەکانی بەتەنیا رادەپەڕاند. گەریلا ژیان لە ئەکادیمیای شەهید رۆژین گەودا بە پەروەردە لە بواری ئایدۆلۆژیک و سەربازی خۆی بەرەوپێش برد و لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆدا خۆی قووڵتر کردەوە.

زۆر بە تێکۆشانی شەهید رێبەر و هێژار لەسەر هێڵی فیدایی کاریگەر بوو

ژیان رێدور لە دژی هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست، لە تێکۆشانی گەریلای سەردەمی نوێ خۆی قاڵ کردەوە. گەریلا ژیان هەوڵیدا پێوانەکانی ئازادی کە بە هەوڵ و ماندووبونی رێبەرایەتی خوڵقابوون لە کەسایەتی خۆیدا وێنا بکات و پێشنیازی کرد کە بچێتە ئەو ناوچانەی کە لە ژێر هێرشی قورسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بوون. لەسەر ئەو بنەمایە چووە هەرێمی مەتینا. گەریلا ژیان بەشداری بەرخودانی مێژوویی لە مەتینابوو، لە هەرێمی زەندورە لەگەڵ فەرماندەی پێشەنگ شەهید رێبەر و شەهید هێژار لە دژی دوژمن بە شێوەیەکی فیدایی تێکۆشا و بووە هاوڕێی ئەوان. تێکۆشانی هاورێ قارەمانەکان شەهید رێبەر و شەهید هێژار زۆر کاریگەری لەسەر ئەو دانا.

گەریلا ژیان وەک گەریلایەکی یەژاستار بۆ ئەوەی ببێتە بەرخودانێک کە لە رۆحی نەبەزیوی سەردەم سەریهەڵداوە، رەنجی کێشا و لەگەڵ هاورێیانی خۆی لە دژی هێرشەکانی دوژمن بە ئازایەتی و بڕیارداری شەڕی کرد. بەشداری لە چالاکیەکاریگەرەکانی دژ بە دوژمن کرد و گورزی قورسی لە داگیرکەران وەشاند. لە گەڵ تەقاندنی هەر فیشەکێک دڵخۆش بوو کە تۆڵەی شەهید رێدور و بە سەدان هاوڕێی دەکاتەوە. هەربۆیە بەردەوام پەنجەی لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکەی بوو، بەردەوامیش سیلەی لە ئامانجەکەی گرتبوو.

گەریلا ژیان لە زۆر گۆڕەپانی مەتینادا کاری پراتیکی ئەنجامدا. دواجاریش لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەر مەتینا بووە یەک لەو گەریلایانەی یەکەم وەڵامیان بە هێرشە داگیرکەرییەکاندا.

لە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ساڵیادی شەهیدبوونی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە شەهید زیلان (زەینەب کناجی) لە هێرشی دەوڵەتی تورک ژیان رێدور لەگەڵ هاورێکانی دژوار کەلەش و نەواڵ مێردین تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون. بۆ ئەوەی تۆڵەی برا شەهیدەکەی رێدور کۆبانێ بکاتەوە بەشداری لە رێپێوانی ئازادیدا کردبوو. ژیان رێدور لەو رێپێوانەدا زۆر هاوکاری هاوڕێکانی خۆی کردبوو.