چادری خاوەنداری لە ئاسایشی ئێزیدخان لە ڕۆژی ٩٩ هەمدایە

خەلکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشەکەیان ماوەی ٩٩ رۆژە، لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگری-یان هەڵداوە، ٩٩ ڕۆژە لە دژی ڕێکەوتنەکەی بەغداد و هەولێر بەرخۆدانی دەکەن.

هاووڵاتیانی شەنگال ماوەی ٩٩ رۆژە لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان، چادران داناوە و خاوەنداری لە ئاسایشی دەکەن. چالاکیەکە بە دروشمی 'ئێمە هەموومان ئاسایشین' دەستیپێکرد و رۆژانە بە بەشداریکردن خەڵکی گوند و شاروچکەکانی شەنگال بەردەوامە.

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە کە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەر شەنگال ئیمزاکرا، گوێ بە ئیرادەی خەڵکی شەنگال نەدرا، خەڵکی شەنگال دەستیان بە چالاکی ناڕەزایی کرد. خەڵکی شەنگال کە رێککەوتنەکە وەک لە ناوبردنی بەهاو و دەسکەوتەکانی شەنگال بەناودەکەن.

ک-ش