چالاکوانانی رۆژهەڵات هێرشەکەی پاریس شەرمەزار دەکەن
چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە نیشتەجێی دەڤەری پشدەرن هێرش و کۆمەڵکوژیەکەی پاریسیان شەرمەزار کرد و داوایان کرد هەڵوێستی توند بەرامبەر بەو تاوانە بگیرێتەبەر.
چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە نیشتەجێی دەڤەری پشدەرن هێرش و کۆمەڵکوژیەکەی پاریسیان شەرمەزار کرد و داوایان کرد هەڵوێستی توند بەرامبەر بەو تاوانە بگیرێتەبەر.
چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە نیشتەجێی دەڤەری پشدەرن لە باشوری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هێرشی چەکداری بۆسەر ناوەندی کولتوری کورد لە پاریس رایانگەیاندووە: " ئەوهێرشە دڕندانەی کە لە پاریس کراوەتە سەر کۆمەڵگەی کلتوری و بۆته هۆکاری گیان لەدەست دان و برینداربونی هەژمارێک لەچالاکوانانی سیاسی کورد ئیدانە و شەرمەزار دەکەین".
راشیانگەیاندووە: "هەروەهاداوا لەهەمو چالاکوانان و نوسەران دەکەین کە لەبەرانبەر ئەو کردەوە تیرۆریستانەیەدا بیدەنگ نەبن و دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەهەموجیهاندا بڵاوبکەنەوە بو ئەوەی بەڕێوەبەرانی ئەم وڵاتەی کە کاری تروریستی تێدا ئەنجام دراوە بەزوترین کار تیروریستانی ترسەنوک و ڕورەش بەسەزای یاسای خۆیان بگەیەنن تابتوانن پێش لەوکردەوە تیروریستیانە بگرن کە لەلایەن دوژمنانی گەلی کورد پیلانرێژی بۆدەکرێت".
نیوەڕۆی رۆژی هەینی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ هێرشی چەکداری کرایە سەر کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە پاریس و لە ئەنجامدا ٣ کەس شەهید بوون و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون، هێرشەکەش لە سەروبەندی ١٠یەمین ساڵیادی تیرۆر کردنی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز ئەنجامدرا، کە لە ٩ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣دا لە پایتەختی فەرەنسا تیرۆر کرابوون.
هـ . ب