چالاکوانانی تشرین لەسەر بەنداوەکە ئێشکگرییان دەست پێ کرد
هەزاران کەس کە سەرەڕای هێرشە ڕاستەوخۆکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین گەیشتنە سەر بەنداوەکە، بە پێداگری و بوێرییەوە لەسەر بەنداوەکە ئێشکگریی شەوانەیان دەست پێ کرد.