چالاکوانێکی سنەیی بە کەلەپچەی ئیلکترۆنییەوە ئازاد کرا
کەژاڵ ناسری چالاکوانی ژنی سنەیی، کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستگیرکرابوو، دوێنێ بە کەلەپچەیەکی ئیلکترۆنییەوە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
کەژاڵ ناسری چالاکوانی ژنی سنەیی، کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستگیرکرابوو، دوێنێ بە کەلەپچەیەکی ئیلکترۆنییەوە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
کەژاڵ ناسری چالاکوانی مەدەنی خەڵکی گوندی تێنگیسەری شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێرانەوە لەگەڵ چالاکوانێکی دیکە بە ناوی فەرهەنگ عەیوەزی دەستگیرکرابوو، دوێنێ بە کەفالەتی ١٠٠ ملیۆن تمەن و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
ئەو ژنە چالاکوانە کەلەپچەیەکی ئیلکترۆنیی پێوە بەستراوتەوە و پێی ڕاگەیاندراوە، کە بۆ ماوەیەکی نادیار ناتوانێت بچێتەوە بۆ گوندەکەی خۆی.
سەرچاوەکانی نزیک لەو ڕووداوە ڕاشیانگەیاندووە، دوو ڕۆژ پێش ئازادکردنی کەژاڵ ناسری، دایکی لەبەردەم بینای ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و بەو هۆیەشەوە بەرپرسانی ئیتڵاعات ناچاربوون داواکاریی دایکی ناسری قبوڵ بکەن.
تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو ژنە چالاکوانە روون نەکراوەتەوە.
ژ.ت