چالاکی بە چەکی قورس: ٢ داگیرکەر سزادران
لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا لە گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا بە چەکی قورس، ٢ داگیرکەری تورک سزادران.
لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا لە گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا بە چەکی قورس، ٢ داگیرکەری تورک سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، " لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٢ داگیرکەر سزادران. سوپای داگیرکەری تورک جارێکی دیکە بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلای بۆردومان و تۆپباران کرد."
زانیاری لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاکرۆس لە هەرێمی زاپ؛
لە ٣١ی کانونی یەکەمدا کاتژمێر لەنێوان ٠٨:٤٠ و ١٠:٣٠ داگیرکەران لە نزیک گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە چەکی قورس ٢ جار لەلایەن تیمەکانمانەوە کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزادران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو؛
لە ٣١ی کانونی یەکەمدا سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ٢٩ و ٣١ی کانونی یەکەمدا گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری سەر بە ناوچەی ئامێدی، گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێ و سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران."
ف.ق