چالاکی دژی داگیرکەران لە گەڤەر

یەکینەکانی چالاکی ژن، ئاماژەیان بەوەکرد لە دوو جێگەیی جیاوازی گەڤەر چالاکی لە دژی داگیرکەران ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا ٢ پۆلیسی تورک و پلەدارێکی سەربازی بریندار بوون.

چالاکی دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایانگەیاند لە دوو جێگەی جیاوازی ناوچەیی گەڤەری جولەمێرگ چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا دوو پۆلیسی تورک و پلەدارێکی سەربازی برینداربوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "یەکینەکانی شەومان لە دوو قۆڵەوە هێرشیانکردووتە سەر ماڵی پلەدارێکی سەربازی پسۆری سوپایی تورکی داگیرکەر. لە چالاکیەدا ئاگر لە ماڵی ئەو پلەدارە بەردراوە و پلەدارە سەربازییەکەش برینداربووە. هەر لە دوای چالاکیەکە پۆلیسی تورکی داگیرکەر داویانە بەسەر گەڕەکە و گەمارۆی گەڕەکەیان داوە. تیمەکانەنمان بە تەواوی ئامادەبوون و ڕووبەڕوی پۆلیس بوونەوە. لە ئەنجامی ئەو ڕووبەڕوبوونەوەیەدا گورز لە ئۆتۆمبێلێکی (زریپۆش) جۆری ئاکرەپ درا و دوو پۆلیسی ناو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە دیمەنی چالاکیەکە دواتر بڵادەکرێتەوە و وتراوە: "با جارێکیتر داگیرکەران و ئەوانەی هاوکارییان، ئەوە لەبیر نەکەن کە هەمیشە لە نێو ئامانجی ئێمەدان."