چالاکی خێمەدانان لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد لە شەنگال بەردەوامە

چالاکی دانانی خێمە لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لەلایەن گەنجانی شەنگالەوە سازکرابوو، بەردەوامە.

بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال و یەکێتی گەنجانی ئێزدی لە شەنگال لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خێمە دانراوە.

چالاکی دانانی خێمە لە کۆمەڵگای دوگرێی شەنگال بە بەشداربوونی چەندین کەس بەردەوامە. بە درێژایی رۆژ گەلی ناوچەکە لەگەڵ ئەندامانی دامەزراوە و رێکخراوەکانی شەنگال سەردانی خێمەکە دەکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکییەکە و بۆ ئازادی ئۆجالان دەردەبڕن.

لە خێمەکەدا گوێ لە نرخاندن و شرۆڤەکانی ئۆجالان دەگیرێت.

هـ .ب