چالاکیەکانی هەپەگە بەردەوامە: ٨ داگیرکەر سزادران

لەگەڵ ئەوەی كە دەوڵەتی داگیركەری تورك بەسەدان جارە بەتۆپی ئۆبیس و بەدەیانجار هێرشی ئاسمانی پێكهێنا و چەكی كیمیایی بەكارهێنا، چالاكی گەریلاكانی بێ راوەستان، بەردەوامە. لەچالاكیەكی دیكەدا ٨ داگیركەری تر سزا دران و ژمارەیەك ئۆتۆمبێڵ تێکشکێنران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند"بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلاكانی ئازادی كوردستان بێ وچان بەردەوامە. هێزەكانمان لەچالاكی ئاسمانی بگرە تا هێرش بردن، لەچالاكی بەچەكی قورسەوە بگرە تا دەستەویەخە، زۆر تاكتیك لەنێویەكدا بەكار دەبات. هێزەكانی لەهەشت و نۆی گۆڵاندا ژمارەیەك چالاكی بەكاریگەریان پێكهێنا و ئەنجامی باشیان بەدەستخست. ئەرتەشی توركی داگیركەر كە تەنگاو بوو، بەسەدان جاران گۆڕەپانی بەرخۆدان بەتۆپ و ئۆبیس، ٤٤ جاریش بەفرۆكەش شەڕكەر بۆردوومان كرد، بەڵام هیچ ئەنجامێكی بەدەستنەهێنا. لەگەڵ ئەوەشدا تاوانی شەڕیشی ئەنجامداوە  و رێبازی هەرە نامرۆڤانەی لەبەرەكانی شەڕ بوو كە چەكی كیمیایی بەكارهێنا. لەگەڵ ئەو رێبازە گڵاوانەی دەوڵەتی توركی داگیركەر، هێزەكانمان زەبری قورس لەداگیركەران دەوەشێنن. لەچالاكی هێزەكانماندا هەشت داگیركەر سزا دراون و نۆ داگیركەریش  بریندار بوون. لەهەمانكاتدا سیستەمی دوو كامێرای چاودێری و ئۆبیسێك و دەزگایەكی وێنەگرتن، دەزگایەكی حەراری لەناوبران و سەنگەری داگیركەرانیش هەڵوەشێندرا.

زانیاریەكان لەسەر چالاكیە وەهایە:

لەهەرێمی ئاڤاشین:

لە ٩ی گۆڵاندا و لەكاتژمێر ١٢:٤٥ خۆلەكدا داگیركەران ویستیان هێرشی بەرەكانی شەڕ لەگۆڕەپانی بەرخۆدان لەوەرخەڵێ بكەن، هێزەكانمان لێیان هاتنە دەست. داگیركەران هیچ ئەنجامێكیان وەرنەگرت و لەكاتژمێر ١٣:٣٠ خۆلەكدا جارێكی تر هێرشی بەرەكانی شەڕیان كرد. هێزەكانمان بەچەكی سووك لەداگیركەران هاتنەوە دەست، داگیركەران بەناچارهەنگاویان بۆ پاشەوە هاوێشت. لەهەمانرۆژدا و لەكاتژمێر ١٤:٤٠ خۆلەكدا داگیركەران ویستیان بەرێگەی تەقینەوە هێرشی بەرەكانی  شەڕ بكەن. هێزەكانمان بەچەكی قورس و قەرناس لەداگیركەرانیاندا. لەم چالاكیەدا دوو داگیركەر سزا دران و پێنج داگیركەری تریش بریندار بوون.

لە ٩ی گۆڵاندا و لەكاتژمێر ١٦:٥٠ خۆلەكدا داگیركەران هەوڵیاندا  لەدەوروبەری بەرەكانی شەڕ لەگۆڕەپانی بەرخۆدان لەوەرخەڵێ خۆیان بەجێ بكەن. هێزەكانمان بەچەكی قورس لێیان هاتنە دەست و لەئەنجامی دەستوەردانی هێزەكانمان، داگیركەران بەناچاری پاشەكشێیان كرد.لەهەمانرۆژدا سیستەمی كامێرایەكی چاودێری و ئۆبیسێك، كامێرایەكی وێنەگرتن و دەزگایەكی حەراری كە ئەرتەشی داگیركەری تورك لەگۆڕەپانی شەڕ لەوەرخەڵێ دایاننابوو، لەلایەن هێزەكانی یەژئا ـ ستارەوە تێكۆپێكدران.

ئەرتەشی تورك هیچ ئەنجامێكی بەدەستنەهێنا و لەنۆی  گۆڵان لەبەرامبەر بەبەرەكانی شەڕ لەگۆڕەپانی بەرخۆدان لەوەرخەڵێ چەكی كیمیایی  بەكارهێنا.

لەهەرێمی زاپ:

لە ٩ی گۆڵاندا لەكاتژمێر ٩:٣٠ و ١٤:٠٠ دا ئەرتەشی توركی داگیركەر دوابەدوای بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و تەقینەوە، بەرەكانی شەڕی شەهید بەرخۆدان لەگۆڕەپانی بەرخۆدان و شەهید شیلانی بە دژواری بۆردوومان كرد و ویستی پێشڕەوی بكەن. لەئەنجامی دەستوەردانی هێزەكانمان بەچەكی سووك و پێكدادانی قورس، داگیركەران بەناچاری پاشەكشێیان كرد. لەهەمانڕۆژدا لەكاتژمێر ١٦:٠٠دا سیستەمی كامێرایەك  و ئۆبیسێك كە لەلایەن داگیركەرانەوە لەهەرێمەكانی شەڕ بەجێكرابوون لەلایەن هێزەكانمانەوە تێكشێندران.

سەرلەبەیانی ٩ی گۆڵان كاتێك كە داگیركەران ویستیان بەرێگەی تەقینەوە دوو جاران هێرشی بەرەكانی شەڕیان لەگۆڕەپانی بەخۆدان لەشەهید شاهین كرد. هێزەكانمان بەچەكی قورس هاتنە دەست، لەئەنجامی دەستوەردانی هێزەكانمان داگیركەران بەناچاری هەنگاوێكیان بۆ دواوە نا و پاشەكشێیان كرد.

رۆژی ٩ی گۆڵان كاتژمێر ١٠:٣٠ خۆلەك هێزەكانمان بەچەكی قورس لەداگیركەرانیان لەدەوروبەری بەرەكانی شەڕ لەگۆڕەپانی وەرخەلێ دا. ژمارەی ئەو داگیركەرانەی لەم چالاكیەدا كە سزادراون یا بریندار بوونە دیار نەبوو.

 لە ٨ی گۆڵاندا و لەكاتژمێر ١٢:٣٠ خۆلەكدا هێزەكانمان بەتاكتیكی نیشانەشكێن لەداگیركەرانیان لەدەوروبەری بەرەكانی شەڕ لەگردی شەهید هارون لەگۆڕەپانی بەرخۆدان لەكۆرەژارۆ خستن و داگیركەرێك سزا درا.

 

لە ٩ی گۆڵان لەكاتژمێر ١٧:٣٠خۆلەكدا هێزەكانمان بەتاكتیكی نیشانەشكێن لەداگیركەرانیان لەدەوروبەری بەرەكانی  شەڕ لەگردی شەهید جودی لەگۆڕەپانی بەرخۆدان لەشەهید كاركەردا و لەئەنجامدا داگیركەری سزا درا.

لە ٩ی گۆڵان لەكاتژمێر ١٢:٣٠ خۆلەكدا  داگیركەران لەدەوروبەری بەرەكانی شەڕ لەگۆڕەپانی بەرخۆدان لەكۆرەژارۆ بەچەكی قورس لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج، لەئەنجامی ئەم چالاكیەش سەنگەری داگیركەران تێكشێندرا و داگیركەریش  سزا درا.

لە ٩ی گۆڵاندا لەكاتژمێر ١٦:٣٠ خۆلەكدا لەگۆڕەپانی بەخۆدان لە كۆڕەژارۆ  هێزەكانی پاراستنی  هەوایی شەهید دەلال لەدژی داگیركەران چالاكیان پێكهێنا. لەئەنجامی ئەو چالاكیەدا سێ داگیركەر سزا دران و چوار داگیركەری تریش بریندار بوون.

دەبێت كەس خزمەت بەدۆژمن نەكات

دەوڵەتی توركی داگیركەر هەوڵدەدات هەر  شوێنێكی وڵاتەكەمان داگیر و هەموو نرخەكانمان لەناو ببات. ئامانجیان ئەوەیە لەئێستادا كە رێگەیەكی سەربازی بەرەو هەرێمی مێرگۆمار لەهەرێمی  بەستای  سەربەبۆتان بكاتەوە و داگیركەری و لەناوبردن قووڵتر و بەپەلەتر پێكبینێت. دەوڵەتی تورك بۆ ئەوەی بگاتە ئەم ئامانجەی خۆی هەندێ لەكۆنترا گەریلاكان بەكاردێنێ و بەوانە دارەكانی هەرێمی مێرگۆمار دەبڕنەوە. دەبێت هیچ كەسێك خزمەتی سیاسەتی دۆژمن كە لەكوردستاندا هەوڵی داگیركردن و لەناوبردن و قڕكردنە دەدات، نەكات و دەست لەقڕكردنی جۆگرافیای كوردستان بەردەن. ئەو كۆنترا گەریلایانەی كە پێداگری لەسەر هەڵوێستی خۆیان بكەن و بكەونە خزمەتی داگیركەران ئەوا دەبنە ئامانجی هێزەكانمان.

هێرشەكان بەردەوامن

بۆردوومانی ئەرتەشی توركی داگیركەر لەسەر هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا بەردەوامە. لەنێوان ٧ و ١٠ی گۆڵاندا هەرێمەكانی ئاڤاشین، مەتینا، زاپ ٤١ جار بەفرۆكەی شەڕكەر بۆردوومان كران.

زانیاری لەسەر هێرشەكان بەمشێوەیە:

لە ٩ی گۆڵاندا گوندی فیلا، گردی ئامیە، گردی ئیف ئیم و گردی جودی سەر بەهەرێمی زاپ ١٢ جار لەلایەن فرۆكەی شەڕكەرەوە بۆردوومانكراون. لەهەمان رۆژدا گردی ئیف ئیم و گردی جودی لە بنكەی سەرسنورەوە بەتۆپی ئۆبیس بۆردوومان  كران.

لە ٩ی گۆڵان كاتژمێر لەنێوان ١٣:٤٥ – ١٧:٠٠ لەهەمان رۆژدا لەبنكەی سەربازی لەسەر سنور هەرێم بەئۆبیس بۆردوومانكرا.

لە ١٠ی گۆڵان لەگۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لەهەرێمی ئاڤاشین دوو جاران لەلایەن فرۆكە شەڕكەرەكانەوە بۆردوومانكرا.

لە ٧ و ٨ و ١٠ گۆڵاندا ساجا، كاركەر، دەۆروبەری ئاوی زاپ، گردی شەهید فیداكار، ئەشكەوتی  برینداران و گۆڕەپانی بەرخۆدانی كۆرەژارۆ لەهەرێمی زاپ ٢٣ جار لەلایەن فرۆكەی شەڕكەرەوە بۆردوومانكراون. لە ٨ی گۆڵان گۆڕەپانی چەمچۆ لە بنكەی سەربازی سەرسنور بەتۆپی ئۆبیس بۆردوومانكراوە.

ف.ق