لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا، پاسەوانەکانی پەرلەمانتارێکی ئاکەپە بە ناوی ئیبراهیم خەلیل یڵدز و خزمەکانی لە ناوچەى پرسوسی پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان هێرشیان کردە سەر کارگە و نەخۆشخانە و دوو کوڕ و باوکێکیکان کوشت.
ئەمنیە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەو هێرشەدا کوژراون لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی بۆ بەدیهێنانی "دادپەروەری" لە بەردەم دادگای رحا چالاکیی دانیشتنیان بەڕێوەبرد.
داوا و سکاڵای بنەماڵەى شەنیاشار لەلایەن داواکاری گشتیی کۆمارییەوە بۆ دادگایکردنی تاوانباران و دادپەروەری رەتکراوەتەوە. بنەماڵەى شەنیاشار لە دژی ئەو هەڵوێستەى داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک دوێنێ لە بەردەم دادگای رحا چالاکیی دانیشتنیان بەڕێوەبرد و بڕیارە ئەمڕۆش درێژە بە چالاکییەکەیان بدەن.
ژ.ت