چالاکیی گەریلا لە مەتینا؛ ٢ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار لە ٢٧ و ٢٨ی تشرینی دووەمدا لە ناوچەی قاشورای مەتینا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجام دا. لە ئاکامی ئەو چالاکییانەدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی لەسەر چالاکیی گەریلاکان و هێرشە داگیرکارییەکان بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەى هەپەگە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە مەتینا،

ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە ناوچەی شاخی میلیتان لە قاشورا، هێزەکانمان لە دژی سەنگەری چەکی جۆری ئەی-٤ی داگیرکەران چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا داگیرکەرێک برینداربوو.

ڕۆژی ٢٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە شاخی میلیتان لە ٢ قۆڵەوە چالاکییەکیی هەماهەنگ و رێکخراویان ئەنجامدا.

قۆڵەکانی یەکەم و دووەم لە یەک کاتدا و لە نزیکەوە لە ٦ داگیرکەریان دا. ئەو چالاکییە سەرکەوتوانەیە بە تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێ ئەنجامدرا و بەلانیکەمەوە ٢ داگیرکەر لەو چالاکییەدا سزادران.

لە نێوان ٢٧ و ٢٩ی تشرینی دووەمدا، ناوچەی زاپ، ناوچەکانی چەمچۆ، ڕێنجبراخا، شاخی ئێف ئێم و سیدا لەلایەن بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بە تۆپی ئۆبوس بۆمباران کران.

ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:١٥ فڕۆکەجەنگییەکان شاخی هەکارییان لە ناوچەی مەتینا بۆردوومان کرد.

ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی ئەرگەنێ لە ناوچەی گارە، ٢٧ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٥:٠٠  گۆڕەپانی دەریی هرچ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کران. لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەی سوپای تورکی داگیرکەردا زیان بە بێستان و باخ ورەزی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان گەیشت".

ژ.ت