چالاکیی مانگرتنی مەخموورییەکان ١٠ رۆژی تێپەڕاند

چالاکیی مانگرتنی مەخموورییەکان بە بەشداریی دەستەى ٥هەمی مانگرتوان ١٠هەمین رۆژی تێپەڕاند.

لە رۆژی ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی عەشتار دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە.

چالاکیی مانگرتنی مەخموورییەکان بە بەشداریی دەستەى ٥هەمی مانگرتوانەوە بەردەوامیی هەیە و ١٠هەمین رۆژی مانگرتنەکەیان تێپەڕاندووە.

مانگرتوان رایانگەیاند، تاوەکو هاتنەدیی داوای مانگرتوان و تێکشاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێان بە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکانی تورکیادا بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان.

ژ.ت