چالاکییەکەی سەر وەزارەتی ناوخۆ لەلایەن تابوری نەمرانەوە ئەنجامدرا
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، چالاکییە فیداکارییەکەی دژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەمنییەتی وەزارەتی ناوخۆی ئەنقەرە، لەلایەن تیمێکی تابوری نەمرانەوە، ئەنجامدراوە.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، چالاکییە فیداکارییەکەی دژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەمنییەتی وەزارەتی ناوخۆی ئەنقەرە، لەلایەن تیمێکی تابوری نەمرانەوە، ئەنجامدراوە.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، پەیوەست بە چالاکییەکەی ئەم بەیانییە دژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەمنییەتی وەزارەتی ناوخۆ لە نزیک پەرلەمان، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر ٩:٣٠، تیمێکی سەر بە تابوری نەمرانمان دژی بنکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا چالاکی فیداکاریی ئەنجامدا. ئەم چالاکییە بەتایبەت لە ڕۆژی کردنەوەی پەرلەمان و لە شوێنێکی نزیک پەرلەمان، دژی ناوەندی کۆمەڵکوژکەر و ئەشکەنجەدەر ئەنجامدرا، وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو، بەبێ ئاستەنگ، بەڕێوەچوو. ئەم کارە فیداکارییە گەیشتە ئامانجی خۆی کە هاوڕێ چالاکوانەکانمان بۆ بەجێگەیاندنی فەرمانەکە گەیشتنە ئەوێ و بە سەرکەوتوویی ئەنجامیاندا. بەڵام وەک هەمیشە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بە بێ ڕێزییەکی زۆر بەرامبەر گەل و ڕای گشتی ئەنجامی ڕاستەقینەی چالاکییەکە دەشارێتەوە. پێویستە هەمووان بزانن ئەگەر ئەندامانی تابوری نەمران بیانویستایە دەیانتوانی لە کاتی چالاکییەکەدا گۆڕانکارییەکی بچووک بکەن و ئەنجامێکی زۆر جیاوازی لێ دەکەوتەوە. بەڵام ئەم هەنگاوە بە هۆشیاری و زانینەوە هەڵگیرا، بە پابەندبوون بە ئامانجی سەرەکییەوە، کە گەیاندنی پەیامێکی پێویست و هۆشیارکردنەوەی شوێنە پەیوەندیدارەکان بوو.
ئەم چالاکییە، هۆشدارییەکە لە کۆمەڵکوژی و فشاری فاشیستی بە پشتگوێخستنی یاسا نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، کردەی نامرۆڤانە و سیاسەتی گۆشەگیری کە لە هەموو زیندانەکانی تورکیا و کوردستان پەرەی پێدراوە، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی گەریلاکانمان کە بەپێی یاسای گەردوونی قەدەغەکراوە، دژی تاڵانکردنی سرووشتی کوردستان و کۆمەڵکوژی و فشاری فاشیستیانەی سەر گەلی کوردستان و هەموو ناوەندە دیموکراتیکییەکان، بۆیە چالاکییەکی ڕەوای خۆپاراستنە. ئەگەر ڕژێمی فاشیستی قڕکەری ئاکەپە – مەهەپە بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە، چالاکییە ڕەواکانی دادپەروەری شۆڕشگێڕیش بەردەوام دەبێت.
ئەم چالاکییە پڕ قارەمانێتیی و واتادارە، بە تایبەتی لە ڕۆژی کردنەوەی پەرلەماندا پێکهات، تایبەت بوو بە یادکردنەوەی فەرماندەی ئامەدمان ئاخین موش (هولیا دەمیرەر) کە ڕۆژێک فەرماندەیی تابوری نەمران بوو، هەروەها یادکردنەوەی ئەو هاوڕێیانەی لەگەڵیدا شەهید بوون. ئەم چالاکییە مەزن و مێژووییە لەلایەن هاوڕێیانمان ڕۆژهات زیلان و ئەردال شاهین ئەنجامدرا. ئەم فیداکارە نەمرە ئاپۆییانەی بەم چالاکییە هەستان، بە ڕێز و سوپاسەوە بیر دەهێنینەوە. پیرۆزبایی لەو تێکۆشەرە قارەمانانە و هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەین کە لەم چالاکییەدا کاریان کردووە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. ڕایدەگەیەنین کە دواتر زانیاری ورد لەسەر ناسنامەی ئەو جەنگاوەرە فیداکار و قارەمانانەی تابوری نەمران کە بەم چالاکییە هەستاون، بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین و سوپاسی خۆمان دەردەبڕین".