چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکی کەرکوک
چەتەکانی داعش گوندێکی کەرکوکیان لە باشووری رۆژئاوا بۆردومان کرد و هێزە ئەمنیەکانی عێراقیش ئۆپەراسیۆنیان لە کەرکوک و خوورماتوو دەستپێکرد.
چەتەکانی داعش گوندێکی کەرکوکیان لە باشووری رۆژئاوا بۆردومان کرد و هێزە ئەمنیەکانی عێراقیش ئۆپەراسیۆنیان لە کەرکوک و خوورماتوو دەستپێکرد.
هێزێکی لیوای ٣ی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و شارۆچکەی دوزخورماتوو، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ لەناوبردنی شانە نوستوەکانی داعش و کۆگا و شوێنی مانەوەیان لە سەلاحەدین دەستپێکرد.
شانەی جەنگی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکە توانیویەتی سێ شوێنی مانەوەی داعش لەناوبەرێت کە ناوبەناو هێرشەکانیان لێوە ئەنجام دەدا.
لەلایەکی دیکەوە، چەتەکانی داعش گوندی ماجیدیان لە باشوری ڕۆژئاوای پارێزگاکە بۆردومان کردووە ، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی دروست نەبووە.
دانیشتوانی گوندەکە وەڵامی چەتەکانی داعشیان داوەتەوە و دواتریش هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە.
هاوکات حەشدی شەعبی سێ بەکرێگیراوی داعشی پاش گەمارۆدانیان لە ناوچەی دۆڵی ئەبوشەحمە لە باشوری ڕۆژئاوای پارێزگاکە کوشتووە.
ف.ق