چیای باگۆک بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای ئەوەی چیای باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردینی وەک 'هەرێمی ئەمنیی تایبەت' راگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی شەڕەوە چیاکەی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزە داگیرکەرەکان ٣١ی ئاب لە چیای باگۆک دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد و ئۆپراسیۆنەکە هێشتاش بەردەوامە.

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک ٨ گوند و ناوچەکانی دەوروبەری ئەوگوندانەی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ وەک هەرێمی ئەمنی تایبەتی کاتی راگەیاندبوو، جموجۆڵی سەربازی لە هەرێمەکە زیادی کردبوو.

گۆڕەپانی خربۆ خەلۆ لە داوێنی جیای باگۆک کاتژمێر ٠٥:٣٠ بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

دوای بۆردومانەکان ئەو گۆڕەپانە لەلایەن سێ هەلیکۆپتەرەوە بۆردومان کرا. راگەیندرا کە لە ناوچەکە دەنگی چەک دەبیسترێت و ئۆپراسیۆنی سەربازی بەردەوامە.