دادگای ئێران سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر مەلایەکی کورد-دا سەپاند

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە کە دادگای ئێران سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر مەلا سابیر خودامۆرادی دا سەپاندووە.

١٥ مانگ زیندانی بەسەر مەلا سابیردا سەپێندرا

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دادگای ئەوقافی شاری هەمەدان سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر مەلا سابیر خودامۆرادی دا سەپاندووە.

رەگەیاندراوە کە حوکمەکە بە تۆمەتی، "پڕوپاگەندە دژی حکومەت" بەسەر مەلا سابیردا سەپێنراوە و سزاکەش بە تەلەفۆن پێ ڕاگەیەندراوە.

جێی ئاماژەیه ساڵی ڕابردوو مەلا سابیر به تۆمەتی پشتیوانیکردن له سەرهەڵدانی، "ژن، ژیان، ئازادی" ٧ مانگ و نیو سزای زیندانی بۆ بڕابووەوە."