داگیرکەران ١٢ جار بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو هێرشیان ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر ١٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ.
سوپای تورکی داگیرکەر ١٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر ئەو بابەتە بەم جۆرەیە:
"سوپای تورکی کۆلۆنیالیست کە لەبەرامبەر بەرخودانی بێهاوتای گەریلاکانی ئازادیی کوردستان نەیتوانیوە ئامانجە چەپەڵەکانی بۆ داگیرکەری بێنێتەدی، هێرشەکانی بەچەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە لەسەر سەنگەرەکانی بەرخودانی هێزەکانمان درێژە پێدەدات. سەرباری ئەو هێرشانە و رەوشی دژواری کەشوهەواش گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێ پسانەوە درێژە بە بەرخودان دەدەن.
زانیاری بەرفراوان لە سەر چالاکی گەریلاکان لە هەرێمی زاپ و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
١٠ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە نزیک گوندی سیدایان دا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە:
١١ی کانوونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ لە سەرلەبەیانییەوە تا ئێوارە ١٢ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
١١ی کانوونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ٦ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١١ی کانوونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی ساجا و گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر ٨ جار بۆردومان کران.
١١ی کانوونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک چەمچۆی ناحیەیە شێلادزێیی ئامێدی و گۆڕەپانی بەرخودانی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب