داگیرکەران ١٤ جار بە چەکی قەدەغە هێرشیان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر ١٤ جار بە چەکی کیمیایی و جارێکیش بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلایان لە نزیک چەمچۆ کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر ١٤ جار بە چەکی کیمیایی و جارێکیش بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلایان لە نزیک چەمچۆ کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "سوپای تورکی داگیرکەر ١٤ جار بە چەکی کیمیایی و جارێکیش بە بۆمبی قەدەغە، بە دەیان جاریش بە کاتیشا، تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلایان لە نزیک هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی بۆردومان کردووە. ئەو بۆردومانە لە سەرلەبەیانی ٢٩ی کانونی یەکەمەوە تا ئێوارە بەردەوام بوو.
زانیاری لەسەر هێرشەکان بەمجۆرەیە:
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە؛
لە ٢٩ی کانونی یەکەمدا لە سەرلەبەیانیەوە تا ئێوارە سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامدی ١٤جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرا.
٢٩ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە مانگی کانونی یەکەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک چەمچۆی سەر بە شێلادزێی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب