داگیرکەران ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە هێرشیان کردەسەر سیدا
سوپای تورکی داگیرکەر ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان کە لە نزیک گوندی سیدا.
سوپای تورکی داگیرکەر ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان کە لە نزیک گوندی سیدا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر ئەو بابەتە ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:
"سوپای تورکی داگیرکەر لە نزیک گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا. بە کاتیوشا، هاون، تانک و چەکی قورسیش بە دەیان جار بۆردومان گۆڕەپانەکانی کرد. هاوکات ٥ جاریش بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانی گۆڕەپانەکانی گەریلای کرد.
زانیاری بەرفراوان لەسەر هێرشەکان بەم جۆرەیە:
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغە و بۆمبی کیمیایی:
٣٠ ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٣:٤٠ و ١٤:٣٠ لە نزیک گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ٣٠ کانونی یەکەمدا گوندی سارکێی گارە، گۆڕەپانی گۆلکای مەتینا و شاخی ٢٣ی قەندیل ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٣٠ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلانی خواکورک، گۆڕەپانی چومچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی و نزیک گوندی سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا بە دەیان جار بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب