داگیرکەران ٢٠ جار بە چەکی کیمیایی هێرشیان ئەنجامدا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەبەرامبەر بەرخودانی گەریلا دەستەوەتان و بێچارە بووە لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ٢٠ جار بە بۆمبی کیمیایی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەبەرامبەر بەرخودانی گەریلا دەستەوەتان و بێچارە بووە لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ٢٠ جار بە بۆمبی کیمیایی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادران.
لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان لە سەرلەبەیانییەوە تا ئێوارە بێپسانەوە ٢٠ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردن. سوپای تورکی داگیرکەر لەهەمان کاتدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ، بە دەیان جاریش بە کاتیشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.
زانیاری ورد لە بارەی چالاکی و هێرشەکانەوە بەم جۆرەن:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادل لە چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ لە دژی داگیرکەران کە روویان کردبوو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان بە سابۆتاژ چالاکی ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور؛
٨ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی مەتینا، هێزەکانمان داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە و دواتر بە چەکی سوک لێیاندان. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.
٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠، ١٢:٠٠ و ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان لەو داگیرکەرانە هاتنە دەست کە داریان دەبڕیەوە، دوای ئەو دەستوەرانە داگیرکەران ناچار بوون تا ئاستێک بکشێنەوە.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
٨ی کانونی یەمە لەسەرلەبەیانیەوە تا ئێوارە لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان ٢٠ جار بێ پسانەوە بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
٨ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی دەشتی کافیا و دەشتەکانی گوندی شکەفتیانی گارە، دەشتەکانی گوندی شێلازێی مەتینا ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٨ی کانونی یەمە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدا، چەمچۆ، شاخی ئامێدی و شاخی جودی بە دەیان جار بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب