داگیرکەران ٢٨ جار بۆردومانی سەنگەرەکانی بەرخودانیان کرد

سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانەکانی ساجا، چەمچۆ و سیدا ٢٨ جار سەنگەرەکانی بەرخودانی بۆردومان کرد.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"زانیاری بەرفراوان لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

١٤ی ئادار لە گۆڕەپانەکانی ساجا، چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانمان ٢٨ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب