دانیشتوانی وان بەدروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ڕۆیشتنە گۆڕەپانی نەورۆز

سەرەڕای بارانبارین هەزاران کەس لە ناوچە جیاجیاکانی شاری وان و دەورووبەریەوە ڕۆیشتن بۆ پارکی نەورۆز.

هەزاران کەس لە خاڵە جیاوازەکانی شاری وان کۆبوونەوە و بەرەو پارکی نەورۆز لە قەڵای وان بەڕێکەوتن. سەرەڕای بارانبارینی زۆر هەزاران کەس لە ناوچەکانی توشبا، ڕێگای ئارمووش و ئەرتەمیتەوە خۆیان گەیاندە پارکی نەورۆز.

هەزاران کەس لە گەڕەکەکانی ناوەند، کەناراوەکان و ناوچە جیاجیاکانەوە دوای تێپەڕبوون بە ٤ خاڵی پشکنینی هێزە ئەمنییەکاندا ڕۆیشتنە گۆڕەپانی نەورۆز. زۆربەی بەشداربووان جلی گەلی و خۆجێیان لەبەر کردووە.

هاوڵاتیان بە بەردەوامی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەڵێنەوە. لەبەر بومەلەرزەکە دەهۆڵ و زوڕنا بەکارناهێنرێن. هەروەها لەسەر ستەیج هیچ گۆرانییەکی شاد پێشکەش ناکرێت.

لە نەورۆزدا داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت و یادی دەیان هەزار کەسی قوربانیی بومەلەرزەکانیش دەکرێتەوە.

ژ.ت