دار دبڕنەوە و بۆ بارەگای سەربازی دەبەن

لە ناوچە شاخاویەکانی شڕنەخ تاڵانکردنی دروشت بەردەوامە. دار دەبڕنە و بۆ سوتان دەبەنە بارەگا سەربازیەکان.

تاڵانکردنی سروشت کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بە بیانوی 'ئاسایش' لە شڕنەخ بۆ دروستکردنی بارەگای سەربازی دەستیپێکرد بێوەستان بەردەوامە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا: جاشەکان لەژێر چاودیری سەربازانی تورکدا، بە ناوی 'هەرێمی ئەمنی تایبەت' لە گوندەکانی جنیوێر، خەربگ، بەستین، ناڤیان، بێلوزەر، شەڕەڤان و ریسۆر و هەرێمەکانی کانیامیر، بیراتەتۆ، بیراپەشۆ، دەیندارۆک، سەرێروو، تیکەرا، قورتی پێشیا و گردی دەرینج داراستانەکان تاڵان دەکەن. هەروەها لە ناوچەکانی دفنا ئاتاتورک، ئاخ رەشکا، چالا نێریا، چالا گوزا و دەریێ چڕچڕای چیای جوودیش دار دەبڕدرێنەوە.

بەشێکی زۆری دارەکان، بۆ فروشتن لە رێگەی تڕێڵە و بارهەڵگرەکان بۆ شارە جیاوازەکان رەوانە دەکرێن. بەشێکیشیان بۆ سوتاندن دەبردرێنە بارەگای سەربازی و خاڵەکانی پشکنین. بۆ ئەم زستانە چەندین تۆن دار رەوانەی بارەگای سەربازی ناوەندی شڕنەخ و شاروچکەی گوندکێ مەلێ کراون.

ف.ق