"داستانی گارە نیشانەى مسۆگەریی سەرکەوتنە"

گەریلای یەژاستار بێریتان بۆتان و گەریلای هەپەگە ماهیر جودی رایانگەیاند، بە داستانی بەرەنگاری و بەرخودانی گارە هەنگاوێکی تر لە سەرکەوتن نزیک بووینەتەوە.

سوپای تورک ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ ئۆپراسیۆنێکی بە ناوی "پەنجەی هەڵۆ – ٢" لە گارە دەستپێکرد. بە زیاتر لە ٤٠ فڕۆکەى جەنگی و دەیان کۆپتەر و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی چاودێری و هێرشبەر و ژمارەیەکی زۆر سەرباز و هێزی تایبەت هێرشیان کردە سەر گارە. لە ئەنجامی بەرخودانی گەریلاکانی هەپەگە بە پێشەنگایەتیی شۆڕش بەیتوشەبات ئەو هێرشە داگیرکەرییە لە ١٤ی شوبات تێکشکا. گەریلای یەژا ستار بێریتان بۆتان و گەریلای هەپەگە ماهیر جودی باسی بەرخودانی گارە دەکەن.

"سەرکەوتن بە ئیرادە و ورەی دڵسۆزی بەدیهات"

بێریتان بۆتان گەریلا یەژاستار رایگەیاند، بە بەرخودان لە گۆڕەپانەکانی گەریلا بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن و راشیگەیاند، "سەرباری ئەوەى دوژمن هەموو تواناکانی خۆی لە بواری تەکنەلۆژیای سەربازی بەکار هێنا، بەڵام نایتوانی بەرخودانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە گارە تێکبشکێنێت. ئەوەى لە ئەنجامدا تێکشکا دەوڵەتی تورکی فاشیست بوو، کە لە ئەنجامیشدا ناچار بە کشانەوە کرا".

گەریلا بێریتان بۆتان لەبەردەوامیی وتەکانیدا وتی، "ئێمەى گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ئەوە دەزانین، کە ئەو هێرشە بەردەوامیی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بوو. بە شێویەکی بەرنامە بۆ دانراو لە مانگی شوبات دا هێرشیان کردە سەر ناوچەکە. بۆ ئێمە تێکشکاندنی دوژمن لە گارە بە مانای پووچکردنەوەى پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە. تێکشاندنی فاشیزم بۆ ئێمە سەرکەوتنە".

گەریلای یەژاستار بێریتان بۆتان لە کۆتایی وتەکانیدا ئەوەشی وت، "ئیرادە و ورەمان بەهێزە و ئامانجمان گەورەیە، بۆیە ئێمە تاوەکو سەرکەوتن بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە، کە لە کوردستانی ئازاد لەگەڵ رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئازاد بژین. ئێمە بەو ورە و ئیرادەیەوە لە هەموو سەنگەرەکاندا شەڕ دەکەین و سەردەکەوین".

"هاتنە گارە وەک چوونە دەرەوەکەى نەبوو"

ماهیر جودی گەریلای هەپەگە وتی، "ئێمەی گەریلاکانی هەپەگە دڵسۆز و عاشقی گەلەکەمانین تاوەکو هەموو کوردستان لە داگیرکەری بپارێزین".

گەریلا ماهیر ئەوەشی وت، "بۆ سوپای تورک هاتنە گارە وەک دەرچوونی لە گارە نەبوو. دەبوایە ئەردۆغان حسابی ئەوەى بکردایە. پلانسازییەکەیان بە بەرخودانی گەریلا تێکشکا. بە پێشەنگایەتیی هاوڕێ شۆڕش بەرخودانێکی بێ هاوتا لە دژی ئۆپراسیۆنی تایبەتی دووەم سوپای ناتۆ بەڕێوەچوو. لە کەسایەتیی ئەو قارەمانانەدا جارێکیتر ئەوە سەلمێندرایەوە، کە ورە و ئیرادە و دڵسۆزی و عاشقبوون تەکنەلۆژیا تێکدەشکێنێت".

ژ.ت