داواکاری گشتی داوای کرد ١٥ ساڵ سزای زیندان بەسەر پارێزەر نەورۆز ئویساڵدا بسەپێنرێت

لە دۆسیەی نەورۆز ئۆیساڵ کە یەک لە پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، داواکاری گشتی داوای کرد ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) لەبارەی نەورۆز ئۆیساڵ پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دۆسیە کرابووەوە.  دانیشتنی دۆسیەکە لە دەیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، ئویساڵ بەشداری لە دانیشتنەکە نەکرد بەڵام پارێزەرەکانی گوڵان چاگین کالعەلی و مەدهی ئۆزدەمیر ئامادەبوون.

داواکاری گشتی خوێندنەوەی خۆی بۆ دۆسیەکە دوبارە کردەوە و باسی لەوەکرد کە ئۆیساڵ بەشداری لە چالاکییەکانی کەجەدەدا کردووە. داواکاری گشتی سەرنجی بۆسەر ئەوە راکێشا بۆ سەر بڕیاری پەسەندکردنی سزای ئایسەڵ توغڵوک لە دادگای باڵا و وتی، کە لە کاتی قۆناغی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە جزیرە پارێزەران گروپی دەستنیشان کردنی ماف و واتسئاپیان دامەزراندووە. داواکاری گشتی بانگەشەی کرد کە ئویساڵ بە شێوەیەکی رێکوپێک و بەردەوام بەشداری لە چالاکییەکانی کەجەدەدا کردووە و داوای کرد بە هۆی "ئەندامێتی لە رێکستن" لە ٧ ساڵ و ٦ مانگەوە تا ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت. هەروەها داواکاری گشتی داوای کرد بڕیاری چاودێری دادی لە سەر ئویساڵ بەردەوام بێت.

پارێزەران بۆ ئەوەی بتوانن لە دژی خوێندنەوەکە پاراستنی خۆیان بکەن، داوای کاتیان کرد. پاڕێزەران داوایان کرد کە بڕیاری چاودێری دادی لە سەر موەکیلەکەیان هەڵبگیرێت.

دەستەی دادگا داوای پارێزەرانی بۆ پێدانی دەرفەت قەبوڵ کرد و داوای هەڵگرتنی چاودێری دادی رەتکردەوە و دانیشتنەکەی بۆ ١٥ی ئادار دواخست.

هـ . ب