داواکرا سزای ١٥ ساڵ زیندان بەسەر پارێزەر ئوڵاشدا بسەپێندرێت
لەبارەی پارێزەر ئەلیف تیرەنچ ئیپەک ئوڵاش کە لە دۆسیەی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا دادگایی دەکرێت، ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت.
لەبارەی پارێزەر ئەلیف تیرەنچ ئیپەک ئوڵاش کە لە دۆسیەی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا دادگایی دەکرێت، ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت.
لەبارەی ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی رۆسا پارێزەر ئەلیف تیرەنچ ئیپەک ئوڵاش بە هۆی چالاکییەکانی کۆمەڵەکە بە بانگەشەی "ئەندامی رێکخستنە" دۆسیە کرابووەوە. حەوتەمین دانیشتنی دۆسیەکە لە هەشتەمین دادگای سزای قورسی ئامەد بەڕێوەچوو. ئوڵاش و پارێزەرەکانی گۆزدە ئەرگین و ئۆیکو چەکماک لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوون.
لە دانیشتنەکەدا دەستەی دادگا گۆڕدرا. داواکاری گشی ئەنجامی بەدواداچوونەکانی پێشکەشی دادگا کرد و بانگەشی کرد کە ئوڵاش تاوانی کردووە و داوای کرد لە ٧ ساڵ و ٦ مانگەوە تا ١٥ ساڵ سزای زیندان بە سەر ئوڵاشدا بسەپێندرێت.
پارێزەرانی ئوڵاش داوای بەرفراوانکردنی لێپرسینەوە و کاتی زیاتریان کرد.
دەستەی کاتی دادگا بڕیاریدا کە دەستەی پێشوو لە بارەی داوای بەرفراونکردنی لێپرسینەوەکە دەدات و دانیستنەکەی بۆ ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ هەڵپەسارد.
هـ . ب