دەبەپە: عەبدوڵلا ئۆجالان بەم هەڵوێستەی خۆی ویستویەتی گەل ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات

دەبەپە لەبارەی هەڵوێستی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە کاتێک سی پی تی سەردانی ئیمڕالی کردووە، چاوپێکەوتنی لەگەڵ شاندەکەی سی پی تی ئەنجام نەداوە و وتی، " عەبدوڵلا ئۆجالان بەم هەڵوێستە ویستویەتی گەل ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات."

کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢دا، سەردانی ئیمڕالی کرد، بەڵام ریبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان کە ٢٠ مانگە هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە نییە، چاوپێکەوتنی لەگەڵ سی پی تی قبوڵ نەکردووە. پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) لەبارەی دۆخەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەبەپە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بە گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد کە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە هیچ زانیاریەک لەسەر نییە و وتی، " سی پی تی، مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ سەردانی ئیمڕالی کرد. بەڵام وتیان کە بەڕێز ئۆجالان چاوپێکەوتنی لەگەڵ سی پی تی قبوڵ نەکردووە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە گۆشەگیری لە چی ئاستێکی بەرزدایە."

دەبەپە لە بەردەوامی قسەکانیدا رایگەیاند کە لە قورسکردنی گۆشەگیریدا دەزگا نێودەوڵەتیەکان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە و وتی، " سی پی تی، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان ناجوڵێتەوە بەڵکو بەدوای یاسای دەسەلاتدار و بەرژەوەندیەکانیانەوەیە. لەبەرئەوەی سی پی تی هیچ ئەرکێکی نێودەوڵەتی نەماوە، بەڕێز ئۆجالان چاوپێکەوتنەکەی رەتکردووتەوە. بۆیەش بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلان ئەوەیە کە بەم هەڵوێستەی بەڕێز ئۆجالان بەرپرسیاری هەڵبگرن."

ف.ق