دەبەپە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی خۆی ئاشکرا کرد
لە ئەنجامنامەی دەبەپەدا بڕیاردرا چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان گەورەتر بکات.
لە ئەنجامنامەی دەبەپەدا بڕیاردرا چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان گەورەتر بکات.
دوای بەڕێوەچوونی شەشەمین کۆنگرەی بەپەلەی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) لە ئامەد، کۆبوونەوەی مەجلیسی پارتی (پی ئێم) و مەجلیسی ژنان لە ٢٠-٢١ی تیشرینی دووەم بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی هاوسەرۆکانی دەبەپە چیگدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بەیندیر بەڕێوەچوو و ئەنجامی کۆبوونەوەکان ئاشکرا کرا.
لە ئەنجامدا دەستنیشان کرا کە لە کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سیاسەتی ڕەگەزپەرستی، نەتەوە پەرستی و ئایین پەرستی هێرشی بێ ڕەحمانە دژ بە ژنان و کۆمەڵگا ئەنجام دەدرێت و باس لەم شتانە کرا: "بە سیاسەتی کوشتنی ژنان، توندوتیژی و شەڕی تایبەت دژ بە ژنان , منداڵ و گەنجان بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکرێتە سەریان. هاوپەیمانی ڕەگەزپەرست، نەتەوە پەرست و ئایین پەرست کە هەوڵی بەرێکخستنی فاشیزم دەدات، لە ڕێگەی سیاسەتی دوژمنکارانەی دژ بە گەلی کورد و جنسیەت پەرستی هەوڵ دەدات کۆمەڵگا مڵکەچ بکات. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، لەسەر بنەمای فاشیزم و نەتەوە پەرستی دواکەوتوو، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سیاسەتەکانی شەڕ و کوشتن لەسەر گەلی کورد زیاد دەکات.
ئاکەپە هەوڵدەدات لەژێر ناوی 'سەد ساڵی تورکیا' پەیمانی لۆزان نوێبکاتەوە، کە بووە هۆی ئەوەی گەلی کورد بێ ستاتۆ بێت. بە سیاسەتی ئینکار و لە ناوبردن، بە شەڕی کوشتن، دووبارە هەوڵ دەدات کورد بێ ستاتۆ بکات. لە دژی ئەم هەوڵە گەلی کورد لە سایەی ئیرادە و تێکۆشانی ڕێکخستن کراوی خۆی، ڕێگە نادات پەیماننامەیەکی نوێ واژۆ بکرێت. گازی کیمیایی و چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەکاردەهێنرێت، تیرۆری سیاسی ئەنجام دەدرێت، لە دژی ئیکۆلۆژی دۆژمنایەتییەکی گەورە هەیە، سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی، قوتابخانە، نەخۆشخانە و هتد... بۆردومان دەکرێن. مرۆڤەکان دەکوژرێن. گەلی کورد لە پێناو ڕێگریکردن لەم کۆمەڵکوژی و پێکەوە ژیان پێداگرە لە سیستەمی کۆنفدرالیزمی دیمۆکراتیک.
لە چوارچێوەی سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ گەلەکەمان گفتوگۆمان کرد و ئیرادەی تێکۆشانمان بۆ داهاتوو هێنایە ئاراوە. ئێمە ئەم دۆخە نائاساییە، بە هێڵی خەباتی ڕێکخستنی بە تەمپۆیەکی دڵخواز پراکتیزە دەکەین، سیستەم و عەقڵییەتی فاشیستی لەناو دەبەین. تێکۆشانمان لە دژی چەمکی لەناوبردن بە ئیرادەیەکی گەورە بەردەوام دەبێت. لە کۆنفرانس، کۆنگرە و کۆبوونەوەکانی (پی ئێم) پێداگریمان لە پراکتیزەکردنی ئیرادەمان سەریهەڵدا.
گۆشەگیرییەکانی سەر بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە بەرپرسە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان هەیە. تێکۆشانمان بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریەکانی ئیمرالی و ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت. ئەمە داواکاری گەلی کورد، هاوڕێیانی گەلی کورد، هێزە شۆڕشگێڕە دیمۆکراتیکەکان و ئۆپۆزیسیۆنی کۆمەڵایەتییە. لەم چوارچیوەیەدا ماوەیەکی دریژە لە ئەوروپا، ڕۆژئاوا و زۆر ناوچەی تر چالاکی بەڕێوە دەچێت.