ده‌وڵه‌تی تورك گونده‌كانی ئامێدی بۆردومان كرد
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به دهۆكی له باشوری كوردستان بۆردومان كرد.
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به دهۆكی له باشوری كوردستان بۆردومان كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان گونده‌كانی سێگرێ، گوهه‌رزێپان و نهێلێی سه‌ر به ئامێدی له‌لایه‌ن فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه بۆردومان كران.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هێرشه هیچ زانیارییه‌ك به‌ده‌ستنه‌خران.
جێ و شوێنی مه‌ده‌نییه‌كان به به‌رده‌وام بۆردومان ده‌كرێن
ده‌وڵه‌تی تورك به به‌رده‌وامی جێ و شوێنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له باشوری كوردستان بۆردومان ده‌كات. له ساڵی رابردووه‌وه تائێستا به‌ده‌یان گوندی به هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به به‌ناچاری چۆڵكراون. به هۆی هێرشه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 9ی كانونی دووه‌مدا له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردبوو، كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر زیانی به زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وی گه‌یاندووه.
رێكخراوی ئاشتی كریستیان (سی پی تی)یش له راپۆرتی مانگی حوزه‌یرانی 2021دا رایگه‌یاندبوو كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باشوری كوردستان لانیكه‌م 103 كه‌سی ژیانیان له‌ده‌ستداوه، 148 گوند چۆڵكراون و هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردنیش له‌سه‌ر 500 گونده.
هـ . ب