دڵێکی گۆچکراو بە ورە و بوێری
دڵێک چۆن ئەوەندە بوێر دەبێت و چۆن ورەیەک ئەوەندە بەرز دەبێت کە تەنانەت چەکی کیمیایش ناتوانێت تۆزقاڵێک لەم ورە و بوێرییە کەم بکاتەوە؟!
دڵێک چۆن ئەوەندە بوێر دەبێت و چۆن ورەیەک ئەوەندە بەرز دەبێت کە تەنانەت چەکی کیمیایش ناتوانێت تۆزقاڵێک لەم ورە و بوێرییە کەم بکاتەوە؟!
دڵێک چۆن ئەوەندە بوێر دەبێت و چۆن ورەیەک ئەوەندە بەرز دەبێت کە تەنانەت چەکی کیمیایش ناتوانێت تۆزقاڵێک لەم ورە و بوێرییە کەم بکاتەوە؟! رۆڵە ئازادیخوازەکانی کورد لە سەر چیا سەرکێشەکانی کوردستان ئەم شتەیان نیشان داین و رۆژانە شایەتی ئەم ورە و بوێرییەی رۆڵەکانی کوردستان دەبین. هاوڕێ دڵڤین داڵاهۆ کچە یاخییەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ یەکێک لەو گەریلایانە بوو کە ئەم شتەی پێ سەلماندین.
رێزان هەر لە منداڵییەوە دڵی بە خۆشەویستی نیشتمانەوە پێگەیاند
لە ساڵی ١٣٧٣ (١٩٩٥) لە شاری مەریوان منداڵێکی چاو نەترس و دڵ بوێر چاوانی بەڕووی دونیادا کردەوە. رێگەی ژیانێکی واتاردار و ژیانێکی لێوانلێو لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لە پێش چاوانی بوو بە نیگارێک. ئەو رۆڵە ساوایە دەبووە رێزانی ئەم رێگەیە و بەم زانابوونەوە پێدەگەیێندرا لەم سۆنگەیەوە؛ ناوی ئەم منداڵە بوو بە رێزان بۆ ئەوەی هەرگیز لەبیری نەچێتەوە کە ئەو رێزانی رێگەی تێکۆشان لە دژی داگیرکەران و رێزانی رێگەی ئازادییە. رێزان هەر لە منداڵییەوە بە کلتووری نیشتمان پەروەری و بە زانستی رێبوارتی ئەم رێگەیەوە گۆچ کرا. هەستی خۆشەویستی بەرامبەر بە نیشتمان ئیرادە و بوێرییەکی لە دڵی دا ئاوا دەکرد کە زیاتر لە رێزانتی و رێبوارتی ئەم رێگەیە دا سوور ببێت. رێزان لە ساڵی ١٣٩٢ (٢٠١٥) دا زانیی ئیتر کاتی ئەوە هاتووە، کە دەست بە یەکەمین هەنگاوی لەم رێگەیەدا بکات و بەم زانابوونەوە یەکەمین هەنگاوی رێبوارتی ئەم رێگەیەی نا. رێزان هەر لە منداڵییەوە دڵی بە خۆشەویستی نیشتمانەوە پێگەیاند لەم سۆنگەیەوە بووە خاوەنی دڵێکی بە ورە و بوێر بۆ ئەمەش لە رێبوارتی ئەم رێگەیەدا ناوی کرد بە دڵڤین داڵاهۆ.
بە وێنەی بەرزاییەکانی داڵاهۆ بوو بە خاوەنی رۆحێکی بوێر
دڵڤین بە وێنەی ناوی بوو بە خاوەنی دڵێک لێوانلێو لە ورە و ئیرادە و بە وێنەی بەرزاییەکانی داڵاهۆ بوو بە خاوەنی رۆحێکی بوێر. دڵڤین بە پەروەردەگەلێک بە ئایدیۆلۆژیا و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆوە دەدیت، خوازیاری ئەوە بوو کە زیاتر لەم فەلسەفەیەدا خۆی قووڵ بکاتەوە و خۆی بگەیێنێتە لای خۆری هیوای گەلی کورد. بە چانسێک کە رێکخستنی ئاپۆیی بۆی ئاوا کردبوو دەیویست خۆی لە هەموو بوارەکانی ژیانی گەریلادا پێش بخات و بە گوێرەی چاوەڕوانییەکان خزمەتی رێکخستن و گەلەکەی بکات. هاوڕێ دڵڤین خۆی گەیاند بەو ئاستەی کە کەس نەتوانێت بکەوێتە نێوان ئەو و خۆری ئازادی و سێبەرێک نەکەوێتە سەری و لە دڵەوە پڕشەنگی خۆر بخاتە ناخییەوە و بە تیشکی خۆرەتاو ژیانی رووناک و گەرم بکات. بۆ ئەوەی گزینگی خۆر بکەوێتە ناخییەوە هەموو ئەو هەورانەی کە دەبوونە ئاستەنگی تێپەڕاند. ئەو گەیشتە لای هەتاو و لە دڵەوە هەستی بە گەرمایی هەتاوی ژیانی کرد. بەم گەرماییەوە رێبوارتی و رێزانتی لە رێگەی حەقیقەتدا درێژە پێدا.
دڵی بە وێنەی ناوی بوو بە دڵێک لە پۆڵا و رۆحێک لێورێژ لە ئیرادەی کچێکی یاخی رۆژهەڵاتی
هەڤاڵ دڵڤین بە زانابوونی گرنگی هاوڕێیەتی لە نێو رێکخستن دا هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوڕێیانیدا بەڕێوەدەبرد. ئەو دەیزانی کە لە بزوتنەوەی ئازادیدا ئەگەر هاوڕێیەتی نەبێت، تۆ ناتوانی تەنانەت ساتێکیش خۆڕاگری بکەی. ئەگەر لەم رێگەیەدا خۆشەویستی هاوڕێیەتی نەبێت ناتواندرێت رۆژێکیش ژیان بکرێت. هەڤاڵ دڵڤین بە خۆشەویستی جوگرافیای کوردستان و ئەوینی هاوڕێیەتی دڵی گۆچ کرد و لەم سۆنگەیەوە بوو کە دڵی بە وێنەی ناوی بوو بە دڵێک لە پۆڵا و رۆحێک لێورێژ لە ئیرادەی کچێکی یاخی رۆژهەڵاتی. هەڤاڵ دڵڤین بەم خۆشەویستییەوە لە دڵی هەموو هاوڕێیانیدا مایەندەبوو و خۆشەویستییەکی بەرامبەریشی لە هاوڕێیانیەوە وەرگرت. بوێرییەک کە لە هەڤاڵ دڵڤیندا هەبوو لە ناخی هەموو هاوڕێیانیدا ورە و هێزێکی بێ وێنەی ئاوا دەکرد.
سات بە ساتی ژیانی زیاتر خۆی لە ناو فەلسفەی ئاپۆییدا ئاوا کرد
بە رۆحی فیدایەتی لە پێناو رێبەرتی، گەل و هاوڕێیانی بوو بە یەکێک لە ئەندامانی هێزی تایبەت. لە ئاستێکی فیداییدا بۆ ئەوەی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ تێکبشکێنێت؛ بێ وەچان درێژەی بە رێبوارتی تێکۆشانی ئازادیدا. لە بەرامبەر بە هەموو هێرشەکانی دوژمن بە رۆح و ئیرادەیەک کە فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ تێیایدا ئاوا کردبوو، راوەستا و شەڕی کرد. سات بە ساتی ژیانی زیاتر خۆی لە ناو فەلسفەی ئاپۆییدا ئاوا کرد. ئەمەی بە دوژمن سەلماند کە چەندە هێرشی گەل و گەریلا بکات، گەریلا هێرس و بڕیارداری زیاتر دەبێت و بەم ئیرادەیەوە بەهێزتر لە دوینێ لە دژی ئەم دوژمنە شەڕ دەکات. هەڤاڵ دڵڤین لە بواری هەست و رۆحدا ئەوەندە خۆی بەهێز کرد کە هیچ یەک لە هێرشەکانی دوژمن نەتوانێت تۆزقاڵێک لە ئیرادەی کەم بکاتەوە و لە هەموو بوارەکانی دەروونی، جەستەیی و ئایدیۆلۆژییەوە لە بەرامبەر بە زیهنییەتی داگیرکاری شەڕی کرد.
رێگەی حەقیقەت بە رێبوارتی هەزاران گەریلا درێژەی هەیە هەتا گەیشتن بە مەبەست
لە هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگڕۆسدا جێگەی گرت و بە دڵە بوێرەکەیەوە لەبەرامبەر بە دوژمنانی خوێنڕێژی کورد شەڕ و تێکۆشانێکی بێ هاوتای بەڕێوەبرد. لە تونێلەکانی شەڕی ئاڤاشیندا بە رۆحێک کە لە زیلانەکانی ئەم وەڵاتە گرتبووی شان بە شانی هاوڕێیانی لە بەرامبەر بە هێرشی تەکنیکی و چەکی کیمیایی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا خۆڕاگرییەکی بێوێنەی کرد. هەڤاڵ دڵڤین لە رێکەوتی ١٣ی رەزبەری ١٤٠٠ وێڕای ٤ هاوڕێی لە دوای خۆڕاگرییەکی بێ وێنەی لە تونێلی شەڕی وەرخەلێ لە ئاکامی چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا پەیوەستی کاروانی نەمران بوو. هەڵبەتە ئەم تاوانانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بێ سزا نەمێنێت و هەتا ئیرادەی هەڤاڵ دڵڤین لە هاوڕێیانیدا هەبێت ئەم دوژمنە خوێنرێژە بە سزای کردەوەکانی دەگەیێنرێت. رێگەی حەقیقەت بە رێبوارتی هەزاران گەریلا کە خاوەنی ئیرادە و رۆحی هاوڕێ دڵڤینن درێژەی هەیە هەتا گەیشتن بە مەبەست.
ناو و پاشناو: رێزان دەرئافەرین
ناسراو بە: دڵڤین داڵاهۆ
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ١٣٧٣ (١٩٩٥) مەریوان
شوێن و کاتی بەشداربوون: ١٣٩٢ (٢٠١٥) مەریوان
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٤٠٠ (٢٠٢٢) ئاڤاشین
ژ.ت