دەمیر: کۆمەڵگا توڕە و نیگەرانە
پارێزەر جەمال دەمیر باسی لەوەکرد کە نیگەرانییەکان لەبارەی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر بوون و وتی، "کۆمەڵگا لەو پەڕی بێزاریدایە ودەیەوێت زانیاری بەدەستبهێنێت".
پارێزەر جەمال دەمیر باسی لەوەکرد کە نیگەرانییەکان لەبارەی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر بوون و وتی، "کۆمەڵگا لەو پەڕی بێزاریدایە ودەیەوێت زانیاری بەدەستبهێنێت".
ماوەی ٢٢ مانگە هیچ هەواڵێکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نازانرێت.سەردان و داواکارییەکانی پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدەش بێ وەڵام هێڵراونەتەوە. پارێزەر جەمال دەمیر باسی لەوەکرد کە بە گوێرەی یاسای ناوخۆیی و پەیماننامە بێونەتەوەییەکان ، هەر زیندانییەک دەبێت لەوەها دۆخێکدا رابگیرێت لە گەڵ شکۆی مرۆڤایەتیدا یەکبگرێتەوە.
جەمال دەمیر وتی، "بە گوێرەی راپۆرتەکانی سی پی تی، حکومەتی تورک هەرگیز لە پرسی گۆشەگیریدا هەنگاوی بۆ دواوە نەناوە. وەک دەزانرێت لە ئاداری ٢٠٢١ بەدواوە بە هیچ جۆرێک پەیوەندی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجامنەدراوە. ٢٢ مانگە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت".
باری نائاسایی
دەمیر ئەو دۆخە نادیار و ناڕوونەی بە بیرهێنایەوە کە لەکاتی سەردانەکەی سی پی تیدا هاتووەتە ئاراوە و وتی، "ئەوە شتێک نییە مایەی قەبوڵکردن بێت. لێکۆڵینەوە لە بارەی گۆشەگیری لە سەر بەڕێز ئۆجالان یەک لە ئەرکەکانی سی پی تییە. سی پی تی ئەو کارەی خۆی نەکرد. ئەمە وادەکات کە ببێتە دەزگایەکی بە کێشە. دەبێت سی پی تی دەستبەجێ لەبارەی دوورگەکەوە دەست بە لێکۆڵینەوە بکات. ئەنجامێکی ئەو لێکۆڵینەوەیە بۆ رای گشتی بڵاوبکاتەوە. بە بێ ئەوەی داوای مۆڵەت لە دەوڵەتی تورک بکات، لەبەر ئەوەی دۆخێ ئەوێ نائاساییە".
دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت
دەمیر سەرنجی راکێشا بۆ سەر نیگەرانی جددی رایگ گشتی و وتی، "کەسێکی ئاسایی نییە، هەربۆیە نیگەرانی و توڕەیی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. کۆمەڵگا زۆر نیگەران و توڕەیە. دەیەوێت دەستبەجێ زانیاری لە عەبدوڵا ئۆجالان وەربگرێت. کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری هەم بۆ سیاسەتی ناوخۆیی و هەمیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردەمێکی یەکلاکەرەوە دێنێتە ئاراوە. هەربۆیە دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری کۆتاییبێت".
هـ . ب